پارتی دیموکراتی کوردستان: کاندیدمان بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەبێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی ڕایگەیاند کاندیدی بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد کەمال بەرپرسی لقی سێی پارتی ڕایگەیاند: پارتی دیموکراتی کوردستان بڕیاریداوە بەفەرمیی بەربژێری بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک  هەبێت، ناوەکەشی لەلای مەسعوود بارزانییە و ئەو بڕیاری لێدەدات.

بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارتی لەگەڵ لایەنەکان دەست بە گفتوگۆ بکات بۆ کۆکردنەوەی دەنگ بۆ کاندیدەکەی.

بەگوێرەی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک دەبێت لە ماوەی یازدە ڕۆژی داهاتوودا ڕێککەوتن لەسەر ئیدارەی پارێزگاکە بکرێت، بەپێچەوانەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق پارێزگاری بەوەکالەت دادەنێت.

News Code 223873

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha