بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەناڵی (TRT) کە میدیاى فەرمیى حکوومەتی تورکیایە، لە زارى سەرچاوە دیپلۆماسییەکانی وڵاتەکەیەوە ڕایگەیاند، لەسەر پۆستى پارێزگاری کەرکووک رێککەوتن کراوە و دوای ۱۰۰ ساڵ تورکمانێک دەبێتە پارێزگار.
لەو هاوەڵەدا هاتووە: چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسیی تورکیا بە کەناڵى "TRT"ـى وتووە، بە هەوڵە دیپلۆماسییەکانی تورکیا، "کورد، عەرەب و تورکمان" گەیشتوون بە رێککەوتن لەسەر دانانی پارێزگارێک بۆ کەرکووک؛ کەناڵەکە ڕوونی نەکردووەتەوە مەبەستى چ لایەنێکى کوردییە.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئەم بابەتە لە پاش دوو کاتژمێر لە بڵاوکردنەوەی، لەلایەن کەناڵی TRTیەوە سڕایەوە، بەبێ ئەوەی هیچ ڕوونکردنەوەیەک بڵاوبکرێتەوە.
Your Comment