سەرۆکی پارتی لەگەڵ شاندێکی هاوبەشی عەرەبی تورکمانی پارێزگای کەرکووک کۆ بوویەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسعوود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی هاوبەشی فراکسیۆنی عەرەبی و تورکمانیی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و ژمارەیەک پەرلەمانتار و سەرکردەی سیاسی کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بارەگای بارزانی بڵاوی کردەوە، لە سەلاحەددین، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی هاوبەشی فراکسیۆنی عەرەبی و تورکمانیی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و ژمارەیەک پەرلەمانتار و سەرکردەی سیاسی بە سەرۆکایەتیی شێخ خەمیس خەنجەر کرد.

لەو کۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەروەها دۆخی کەرکووک و هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی پرسی پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێی و هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک و دیاریکردنی پۆستە ئیدارییەکانی تری کەرکووک ئاڵۆگۆڕ کرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پێویستە چارەسەرەکان بە ئاراستەی ڕەچاوکردنی مافی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک و لە خزمەت پاراستنی سەقامگیری و ئارامیی ئەو شارە و پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان و بوژانەوەی کەرکووک بێت ئەویش لە چوارچێوەی تەوافق و کۆدەنگیی نیشتیمانی.

News Code 223902

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha