پارتى دیموکرات بۆ کردنەوەى گرێکوێرەى پۆستى پارێزگارى کەرکووک پێشنیازێکى کۆن دەخاتەوە ڕوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کێ و کام لایەن پۆستی پارێزگار کەرکووک وەربگرێت، ناکۆکى دیارى نێوان پارتى دیموکراتى کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانى کوردستانە، بەڵام ئاماژەى نزیکبوونەوەش دەرکەوتوون.

کوردپربێس:

بە گوێرەى زانیارییەکانى کەناڵ8، بۆ یەکلاکردنەوەى پۆستى پارێزگارى کەرکووک، پارتى دیموکراتى کوردستان داواى زیندووکردنەوەى پێشنیازێکى شەش ساڵ لەمەوبەر دەکات، کە لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانى کوردستان دانوستاندنى لەسەر کردووە، ئەویش دانانى پارێزگارێکى بێلایەنە.

عەلی حوسێن، بەرپرسی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجە - راپەڕینی‌ پارتی دیموكراتی كوردستان لە دواى کۆبوونەوەى لەگەڵ جەعفەر شێخ مستەفا، سەرۆکی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاکانی یەکێتی ڕایگەیاند، لەسەر پرسى پاریزگارى کەرکووک گفتوگۆیان لەگەڵ یەکیێتیی کردووە بەڵام نەگەیشتونەتە هیچ ئەنجامێک، دانیبەوەدانا کە بۆ وەرگرتنى پۆستى پارێزگارى کەرکووک حیزبەکەى پشتیوانى لە بەربژێرێکى سەربەخۆى کورد دەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە، یەکێتیى پۆستى پارێزگارى کەرکووک بەشاستەى هەڵبژاردنى خۆى دەزانێت، ئەمەش لە زارى جەعفەر شێخ مستەفاوە دووپات کرایەوە.

پارتى دیموکراتى کوردستان بۆ یەکلاکردنەوەى پۆستى پارێزگارى کەرکووک، جگەلە کەسێکى بێلایەن پشتیوانى لە بژاردەیەکى دیکە دەکات، کە بەرەى تورکمانى پێشکەشی کردووە و داواى بەڕێوەبردنى پۆستى پارێزگار کردووە بەشێوەى خولى لە ێوان هەر سێ پێکهاتەکەدا.

ئێستا ناوى هەریەک لە "دڵشاد پیرۆت و عەبدولرەحمان مستەفا" لەسەر مێزى دانوستاندنەکانى پارتی و تورکمان و بەشێک لە لایەنەکانى پێکهاتەى عەرەبە.

News Code 223844

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha