بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی خەندان بڵاوی کردەوە ئه‌رشه‌د ساڵحی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ سۆمه‌ریه نیووز ڕایگەیاندووە: "گفتوگۆكان به‌رده‌وامن له نێوان پێكهاته‌كان و سه‌ركرده سیاسییه‌كان، دانوستانه‌كانیش شتێكی سروشتین له نێوان پێكهاته‌كاندا، به‌رنامه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانیش سه‌ركه‌وتوو بوو له پێگه‌یشتنی پڕۆژه‌كه یان هه‌نگاونان بۆ رێكه‌وتن".
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "تا ئێستا كوتله سیاسییه‌كان نه‌گه‌یشتوون به ڕێكه‌وتن، به‌ڵام پێموایه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌گه‌ن به ڕێككه‌وتن چوونكه كاتی زۆر له‌به‌رده‌ستدا نه‌ماوه، مانه‌وه‌ی كه‌ركووكیش به‌مشێوه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سدا نییه، هیوادارین هه‌ڵه‌كانی پێشوو دووباره نه‌بنه‌وه".
ئه‌رشه‌د ساڵحی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئیداره‌ی هاوبه‌شی كه‌ركووک باشترین چاره‌سه‌ره، گۆڕینی ڕۆڵی پارێزگار له نێوان سێ پێكهاته‌كه‌دا باشترین چاره‌سه‌ره، ئه‌گه‌رنا ئێمه لە كه‌ركووک ده‌چێته ناو تونێلێكی تاریک و ته‌سكه‌وه".
ئەرشەد ساڵحی ئاشكراشی كرد: "سێ پێكهاته‌كه له‌نێوان خۆیاندا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ڕێككه‌وتوون كه بریتین له كوتله‌ی توركمان و عه‌ره‌ب و پارتی دیموكراتی كوردستان"، هیوای خۆی ده‌ربڕی كه "یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئه‌م پڕۆژه‌یه قبووڵ بكات بۆئه‌وه‌ی حكوومه‌تی خۆجێیی كه‌ركووک ڕۆشنایی به‌خۆوه ببینێت".
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی پارێزگای كه‌ركووک به‌ڕێوه‌بردنی پارێزگاكه‌یه به‌شێوه‌ی هاوبه‌ش.
News Code 223918
Your Comment