پۆستی پارێزگاری کەرکووک پشکی کوردە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک کۆبوونەوە و لەسەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک بڕیاریاندا و وتیان” ئەو پۆستە پشکی کوردە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۱تەمموز لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک لە بارەگای کۆمەڵی دادگەری کۆبوونەوە و جەختیان لەسەر دانانی پارێزگارێکی کورد بۆ پۆستی پارێزگار کردەوە.

لە دوای کۆبوونەوەی لایەنەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند پێویستە لایەنە براوەکان پەلەبکەن لە پێکهێنانى حکوومەتى خۆجێیی کەرکووک، بەمەبەستى خزمەتکردنى شارى کەرکووک و جەختیشیان لەوەکردەوە، کە پۆستى پارێزگارى کەرکووک پشکى کوردە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، بۆ چارەسەرکردنی تەواوەتی کێشەکان لەکاتى پێویستدا پێشنیاری کۆبوونەوەى کەسى یەکەمى حیزبەکان لە پارێزگاکە دەکرێت و داوادەکرێت بە زوویی ئەنجام بدرێت.

حەوت مانگ لەمەوبەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە عێراق بەڕێوەچوو، تا ئەم ساتە بەهۆی ململانێی لایەنە سیاسییەکان حکوومەتی خۆجێی لە کەرکووک پێکنەهێنراوە، هاوکات دوای خانەنشین بوونی ڕاکان جبووری پارێزگاری کەرکووک و سوێندخواردنی وەک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا، یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە بەڕێوەچوو و تێیدا ماوەی ۳۰ ڕۆژ دیاریکراوە تاوەکوو لایەنە براوەکانی پارێزگاکە ڕێککەوتنی سیاسی بکەن بۆ دابەش کردنی پۆستە ئیدارییەکان.

News Code 223826

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha