بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک كه له شاری به‌غدا ئه‌نجامدرا، پێنج ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی، سێ ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی و ئه‌ندامه‌كه‌ی بابیلۆن (مه‌سیحیه‌كان) به‌شداربوون و ڕێبوار ته‌ها له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی کوردستان وه‌ک پارێزگاری كه‌ركووک هه‌ڵبژێردرا و محه‌مه‌د حافز به‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا هه‌ڵبژێردا.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له كاتێكدایه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش به‌ره‌ی توركمانی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک رایگه‌یاند، "ئه‌گه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكرێت، په‌نا بۆ هه‌موو رێگه‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستوری ده‌به‌ین بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه".
هاوكات، ڕاكان جبووری سه‌رۆكی یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک، له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕه‌تیكرده‌وه، هیچ دانیشتنێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه به‌ڕێوه‌بچێت و ڕاشیگه‌یاند، "هیچ بانگهێشتنامه‌یه‌كمان بۆ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نه‌ناردوه".
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مشه‌وی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووک له هۆتێل ره‌شیدی به‌غدا، رێبوار تەها لەسەر فراكسیۆنی یەکێتی وەک پارێزگاری نوێی کەرکووک هەڵبژێردرا.
News Code 223922
Your Comment