ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک پاش کۆبوونەوەی عەرەب و تورکمانەکان لەگەڵ بارزانی، هێشتا لە بنبەستە

هەشت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئامادەی کۆبوونەوەکەی پیرمام بوون و بەم پێیەش ئەم ئەنجومەنە بەهۆی ئامادەنەبوونی هەشت ئەندامی دیکە هێشتا لە بنبەستە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاپۆرتێکدا دامەزراوەی میدیایی درەو بڵاوی کردەوە هەشت ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک ئامادەی کۆبوونەوەکەی پیرمام بوون کە بەسەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە گەیشتە پیرمام و مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانیان بینی. لەکۆی شەش ئەندامی کوتلەی عەرەبی چوار ئەندام و هەردوو ئەندامەکەی کوتلەی تورکمان و دوو ئەندامەکەی پارتی ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون.

ئەو ئەندامانەی کوتلە عەرەبی و تورکمانیەکان کە ئامادەی کۆبوونەوەکەی بارزانی بوون:

هاوپەیمانی عەرەبی

۱-راکان جبوری

۲- سەلوا مەفرەجی (بەشدار نەبوو)

۳- ئەحمەد حەمدانی

بەرەی تورکمانی

۱- ئەحمەد رەمزی

۲- سەوسەن جەدوع

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان

۱- حەسەن ئەحمەد

۲- شۆخان حەسیب

هاوپەیمانی قیادە

۱- رەعد ساڵەح

۲- محەمەد ئیبراهیم

ئەو ئەندامانەی کوتلە عەرەبی و تورکمانیەکان کە ئامادەی کۆبوونەوەکەی بارزانی نەبوون:

فراکسۆنی عروبە

۱- زاهر عاسی

فراکسیۆنی بابلیۆن (کۆتا)

۱- ئەنجیل زیا شیبا

هاوپەیمانی کەرکووک هێز و ئیرادەمانە (یەکێتی)

۱- رێبوار تەها

۲- ئەحمەد کەرکووکی

۳- هۆشیار کاکەیی

۴- نەشئەت جەوازات

۵- پەروین فاتیح

واتا ئێستا ئەو ئەندامانەی سەردانی بارزانیان کرد (هەشت) ئەندام بوون و ئەوانەشی سەردانیان نەکرد (هەشت) ئەندامن، بەپێی ئەو دابەشکارییە بێت هیچ لایەکیان ناتوانن نیشابی یاسایی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک پێکبهێنن کە (۹) ئەندامە لە کۆی (۱۶) ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک.

پێکهاتەی کوتلە عەرەبییەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک:

هاوپەیمانی عەرەبی:

سێ کورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌ (ڕاکان جبووری) پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک سه‌رۆکایه‌تیی ده‌کات، هەریەکە لە پرۆژەی عەرەبی خەمیس خەنجەر و کەرامە ‌و یەکێتی هێزە نیشتمانییەکان لەخۆ دەگرێت‌).

قیادە:

 دوو کورسی (ئه‌م‌ هاوپه‌یمانێتییه‌ محەمەد تەمیم سەرۆکایەتی دەکات ‌و هەریەکە لە حزبی (تەقەدوم)ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی ‌و (سیادە)ی خه‌میس خه‌نجه‌ر لەخۆ دەگرێت).

عروبە:

 یەک کورسی (ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه‌ وه‌سفی عاسی سه‌رۆک هۆزی عوبێد سه‌رۆکایه‌تیی ده‌کات و هاوپه‌یمانی عه‌زمی موسه‌ننا سامه‌ڕائی و به‌ره‌ی یه‌کگرتووی عه‌ره‌بی له‌خۆ ده‌گرێت).

News Code 223905

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha