لایەنە کوردستانییەکان
-
لە وەڵامی چەند میدیایەکی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان؛
بزووتنەوەی گۆڕان: هیچ لایەنێک بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی دانوستانی لەگەڵ نەکردووین
بزووتنەوەی گۆڕان، لە کاتێکدا ئەو ڕاپۆرتانە ڕەتدەکاتەوە کە لە چەند میدیایەکی نزیک لە پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، ڕایگەیاند کە تا ئێستا هیچ لایەنێکی سیاسی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی دەرگای گفتوگۆی لەگەڵ ئەم بزووتنەوەیە نەکردووەتەوە و جەختیش دەکاتەوە کە هەڵوێستی فەرمی ئەوان، پشتگیریکردنە لە کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستان.
-
ناڕەزایەتی توندی دە حزبی کوردی لە سووریا:
دیاری کردنی تەنها ٤ کورسی بۆ کورد لە کۆی ۲۱۰ کورسی، ڕەگەزپەرستانەیە
لە هەڵوێستێکی توند و هاوبەشدا، دە پارتی سیاسی لە کوردستانی سووریا ڕاگەیەندراوێکی ناڕەزایەتییان بڵاوکردەوە و تێیدا دیاریکردنی تەنها چوار کورسی بۆ نوێنەرانی کورد لە کۆی ٢١٠ کورسی بە "پیلانێکی ڕەگەزپەرستانە" وەسف دەکەن.
-
وەڵامێکی توند بۆ ترەمپ:
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: کورد بەکرێگیراوی کەس نییە
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی ئەمریکای دایەوە و ڕایگەیاند، کە کورد بەکرێگیراو و ملکەچی هیچ لایەنێک نییە و ئەو تۆمەتانەش مەترسیدارن.
-
بەرپرسی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تایبەت بۆ کوردپرێس:
هەموو لایەنەکان لەبارەی ئیدیعای ناردنی چەک لەلایەن ئەمریکاوە هەڵوێستی خۆیان ڕابگەیێنن
لەتیف نێروەیی، بەرپرسی بۆردی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا لەبارەی ئیدیعای سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ناردنی چەک بە لایەنێکی کوردی لە گەرمەی نائارمییەکانی کانوونی دووەمدا، وتی: ئێمە بەڕوونی ئەم پرسەمان بۆ لایەنە ناوخۆیی بیانی ڕوون کردۆتەوە کە نە چەکمان وەرگرتوو و نە چارەنووسی چەکەکان دەزانین و داوا لە هەموو لایەک دەکەین لەبارەی ئیدیعای ناردنی چەک لەلایەن ئەمریکاوە هەڵوێستی ڕەسمیی خۆیان ڕابگەیەنن تا پرسەکە بۆ ڕای گشتی ڕوون ببێتەوە.
-
مەسعوود بارزانی:
دەبێت میکانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار گۆڕانکاریی بەسەردا بێت
سهرۆکی پارتی لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند دەبێت میکانیزمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری گۆڕانکاریی بەسەردا بێت و چیتر لایەنێک ئەو پۆستە بە موڵکی تایبەتی خۆی نەزانێت.
-
عەلی حوسێن: هەلومەرج گۆڕاوە، ڕەنگە هەندێک لایەن بەشداری لە حکوومەت بکەن
بەرپرسێکی پارتی دیموکرات ڕایدەگەیەنێت ئەو گۆڕانکارییە سیاسیانەی کە لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هاتونەتە ئاراوە، واقعێکی سیاسی نوێیان دروستکردووە.
-
ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی هەرلەمانی عێراق ڕاگەیێندرا
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەعێراق ئەنجامی کۆتایی ڕاگەیاند.
-
ئایندە بۆ بەرەی بایکۆتە/ ئەمیر مام والی
هەڵبژاردنی پاک و خاوێن ئەو دەستە واژەیەی کە چی دیکە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان باوەڕی پێناکەن و تاقی ناکەنەوە، لە وڵاتانی ئازاد و پێشکەوتوو کە سوپا و هێزەکان بەدەست دەوڵەتەوەیە هەڵبژاردن ئامرازێکی گونجاوە بۆ گۆڕانکاری بەڵام لە هەرێمی کوردستاندا کە هێزی چەکدار و هەتا فەرمانبەرانیش سەربەخۆنین و لەدەستی حیزبدان و کۆمسیارانی کۆمیسیۆنیش ئەندامی حیزبەکانی دەسەڵاتن، دەکرێت بڵێین کە هەڵبژاردن وەک ئامرازێک بۆ گۆڕانکاری ئیتر جێگەی باوەڕ نیە، دەرخەری ئەم ڕاستیەش کەمی بەشداری هاوڵاتیانبو لە هەڵبژاردندا، دروستە کە دەڵێن ڕێژەی بەشداری لە سەدا ٥٦ بوە بەڵام هاوڵاتیان دەزانن کە ناقس ٣٠ دەرەجە لەو ڕێژەیەش بەشداریان کردووە (ئەوەش لە ژێر هەڕەشەی نان بڕین و فشاری جۆر بە جۆردا).
-
ئەنجامی فەرمیی بەرایی دەنگی لایەنە کوردستانییەکان بڵاو کرایەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی دەنگدانی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بڵاو کردەوە و کورد لە کۆی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق ٥٨ کورسی بەدەست هێناوە.
-
نوێترین ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان
نوێترین ئەنجامی بەرایی هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بڵاو کرایەوە.
-
ژمارەی نافەرمیی کورسی لایەنەکانی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق
بەگوێرەی ئەنجامە نافەرمیەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پارتی و یەکێتی زۆرترین کورسیەکانی هەرێمی کوردستانیان بەدەستهێناوە.
-
نێچیرڤان بارزانی:
نابێت لە بانگەشەی هەڵبژاردندا ڕق و کینه بڵاو بکرێتەوە
سهرۆکی ههرێمی کوردستان له پهیامێکدا لهبارهی دهستپێکردنی بانگهشهی ههڵبژاردنهوه رایدهگهیهنێت، ههموو ئهوانهی له ههرێمی کوردستانهوه دهچنه ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق، ئامانجیان خزمهتکردنی خهڵکی کوردستان و عێراقه، بۆیه نابێت له بانگهشهدا کارێکی وا بهرانبهر به یهکتر بکهن که سبهی نهتوانن پێکهوه کار بکهن".