پارتی دیموکرات ڕێککەوتنی ژێربەژێر بۆ دانانی پارێزگاری کەرکووک ڕەت دەکاتەوە
محەممەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ڕەتیدەکاتەوە کە پارتی ڕێککەوتنی ژێربەژێری لەگەڵ هیچ لایەنێک هەبێت سەبارەت بە دانانی پارێزگار، ناوبراو هیواشی خواست لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی داهاتوودا هەموو لایەک لەسەر کاندیدێکی هاوبەش ڕێکبکەون بۆ وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکووک، کە کورد بێت و خەڵکی ئەو شارەیش بێت.
دوای نەبوونی پشتگیریی نێونەتەوەیی، ستراتێژیی هەولێر هەمبەر بەغدا گۆڕدرا
دامەزراوەی میدیایی ئەمواج میدیا ئاماژەی بە گفتوگۆکانی ئەمدواییەی مەسعوود بارزانی لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی عێراق لە بەغدا کردووە، ئەم هەنگاوەی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان بە نیشانەی بێهیوایی ناوبراو لە پشتگیرییە نێودەوڵەتییەکان دەزانێت و دەنووسێت لە ئێستادا سەرکردە کوردەکان بەتایبەت مەسعوود بارزانی هەوڵ ئەدەن بە زمانێکی نەرم و لە ڕێگای دیالۆگی جیدیەوە تەعامول لەگەڵ بەغدا بکەن.
پۆستی پارێزگاری کەرکووک پشکی کوردە
لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک کۆبوونەوە و لە دوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند پێویستە لایەنە براوەکان پەلەبکەن لە پێکهێنانی حکوومەتی خۆجێیی ئەو پارێزگایە، بەمەبەستی خزمەتکردنی شاری کەرکووک و جەختیشیان لەوەکردەوە، کە پۆستی پارێزگار پشکی کوردە.
مووچەی وارسی شەهیدانی شەڕی داعش لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەسەر بەغدا
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی تهلهفیزیۆنیدا رایگەیاند، یاسای شەھیدانی عێراق ھەموار دەکرێتەوە و لە یەکێک بڕگەکانیشدا مووچەی وارسی شەھیدانی شەڕی داعش لە ھەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان دەخرێنەسەر بەغداد.
Your Comment