لایەنە سیاسییەکانی هەرێم
-
سەعدی پیرە: بەبێ یەکێتی حکوومەتی یەکپارچە لە هەرێم پێکناهێنرێت
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی دەڵێت: "پارتی ده‌یه‌وێت به‌تاقی ته‌نها حاکم بێت و یه‌کێتی ئه‌مه قبووڵ ناکات".
-
عەلی حوسێن: هەلومەرج گۆڕاوە، ڕەنگە هەندێک لایەن بەشداری لە حکوومەت بکەن
بەرپرسێکی پارتی دیموکرات ڕایدەگەیەنێت ئەو گۆڕانکارییە سیاسیانەی کە لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هاتونەتە ئاراوە، واقعێکی سیاسی نوێیان دروستکردووە.
-
ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی هەرلەمانی عێراق ڕاگەیێندرا
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەعێراق ئەنجامی کۆتایی ڕاگەیاند.
-
ئایندە بۆ بەرەی بایکۆتە/ ئەمیر مام والی
هەڵبژاردنی پاک و خاوێن ئەو دەستە واژەیەی کە چی دیکە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان باوەڕی پێناکەن و تاقی ناکەنەوە، لە وڵاتانی ئازاد و پێشکەوتوو کە سوپا و هێزەکان بەدەست دەوڵەتەوەیە هەڵبژاردن ئامرازێکی گونجاوە بۆ گۆڕانکاری بەڵام لە هەرێمی کوردستاندا کە هێزی چەکدار و هەتا فەرمانبەرانیش سەربەخۆنین و لەدەستی حیزبدان و کۆمسیارانی کۆمیسیۆنیش ئەندامی حیزبەکانی دەسەڵاتن، دەکرێت بڵێین کە هەڵبژاردن وەک ئامرازێک بۆ گۆڕانکاری ئیتر جێگەی باوەڕ نیە، دەرخەری ئەم ڕاستیەش کەمی بەشداری هاوڵاتیانبو لە هەڵبژاردندا، دروستە کە دەڵێن ڕێژەی بەشداری لە سەدا ٥٦ بوە بەڵام هاوڵاتیان دەزانن کە ناقس ٣٠ دەرەجە لەو ڕێژەیەش بەشداریان کردووە (ئەوەش لە ژێر هەڕەشەی نان بڕین و فشاری جۆر بە جۆردا).
-
ئەنجامی فەرمیی بەرایی دەنگی لایەنە کوردستانییەکان بڵاو کرایەوە
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی دەنگدانی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بڵاو کردەوە و کورد لە کۆی ٣٢٩ کورسی پەرلەمانی عێراق ٥٨ کورسی بەدەست هێناوە.
-
نوێترین ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکان لە هەرێمی کوردستان
نوێترین ئەنجامی بەرایی هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بڵاو کرایەوە.
-
ژمارەی نافەرمیی کورسی لایەنەکانی هەرێم لە پەرلەمانی عێراق
بەگوێرەی ئەنجامە نافەرمیەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، پارتی و یەکێتی زۆرترین کورسیەکانی هەرێمی کوردستانیان بەدەستهێناوە.
-
نێچیرڤان بارزانی:
نابێت لە بانگەشەی هەڵبژاردندا ڕق و کینه بڵاو بکرێتەوە
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامێکدا له‌باره‌ی ده‌ستپێکردنی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له هه‌رێمی کوردستانه‌وه ده‌چنه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئامانجیان خزمه‌تکردنی خه‌ڵکی کوردستان و عێراقه، بۆیه نابێت له بانگه‌شه‌دا کارێکی وا به‌رانبه‌ر به یه‌کتر بکه‌ن که سبه‌ی نه‌توانن پێکه‌وه کار بکه‌ن".
-
حزبەکانی کۆبوونەوەی پیرمام: بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق سیاسییە و لەدژی گەلی کوردە
ڕاگەیێندراوی هاوبەشی کۆبوونەوەی پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لە پیرمام بڵاو کرایەوە و ڕایدەگەیێنن، بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق سیاسییە و لەدژی گەلی کوردە.
-
له‌دوای بڕیاره‌که‌ی حکوومه‌تی عێراق بۆ ڕاگرتنی ناردنی مووچه؛
لەسەر بانگهێشتی پارتی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم لە پیرمام کۆ بوونەوە
له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌وازه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی، کۆبونه‌وه‌ی به‌شێک له‌لایه‌نه سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رپه‌رشتیی ده‌سته‌ی کارگێڕیی پارتی له پیرمام ده‌ستپێکرد.
-
کۆمەڵی دادگەری: بۆ دروستبوونی هاوپەیمانی ئامادە بووین، بەڵام حزبەکان بیانوویان دەهێنایەوە
بەرپرسێکی کۆمەڵی دادگەری ئاماژە بەوەدەکات ئێمە بەجدی کارمان بۆ ئەوەدەکرد هاوپەیمانی دەنگە ناڕازییەکان دروست ببێت و بۆ ئەوەش ئامادەی قوربانیدان بووین، بەڵام هەر حزبەو بیانوویەکی دەهێنایەوە.
-
حزبەکانی ئۆپۆزسیۆنی هەرێم بەمەستی درووست‌کردنی هاوپەیمانێتی کۆ بوونەوە
لایەنەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی ئەمڕۆ لە بارەگای رەوتی هەڵوێست بە مەبەستی دروستکردنی بەرەیێکی هاوبەش و یەک لیستی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆ بوونەوە.
-
شاسوار عەبدولواحید:
پارتی و یەکێتی یاری بە سامان و داهاتووی خۆمان و نەوەکانمانەوە دەکەن
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوێ، دوای دروستکردنی بەرەیێکی یەگرتووی فراوانی گرووپ و لایەنەکانە سیاسییەکانی دەرەوەی یەکێتی و پارتی دەکات.
-
کۆنسووڵی گشتیی ئه‌مریکا له هەولێر:
پێویستە پێشمەرگە شەڕ بۆ هەرێم بکات نەک بۆ حزب یا کەسانێکی دیاریکراو
کۆنسووڵی گشتیی ئه‌مریکا له هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، هه‌وڵه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌یه وابکه‌ن که وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ناحزبی بێت و پێشمه‌رگه شه‌ڕ بۆ هه‌رێمی کوردستان بکات نه‌ک بۆ که‌سانێک و که‌سایه‌تی دیاریکراوی حزبی.
-
نەوەی نوێ:
هێڵی سوورمان لەسەر لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات نییە بۆ کاری هاوبەش
سەرۆکی نەوەی نوێ لەگەڵ هەردوو فراکسیۆنی جووڵانەوەكەی لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان کۆ بووەوە و بەکۆی دەنگ بڕیاردرا کە دەرگای نەوەی نوێ بەڕووی هەموو لایەنەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی هەرێم کراوە بێت.
-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پێكهوهيى تەنها رێگەیە بۆ بەهێزکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا کە بە بۆنەی ساڵی نوێی زاینییەوە بڵاوی کردۆتەوە داوا لە هەموو لايه‌نه سیاسییەکان و پێکهاتەکانی کوردستان دەکات هه‌مووان پێكه‌وه كار بكه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندنى ناكۆكييهكان و به‌ره‌و داهاتوو هه‌نگاو بنێن.