بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشیر حەداد، جێگری پێشووى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق به میدیای فهرمیی گۆڕانی لەبارەى پرۆسەى تەوتینەوە ئەوەى ئاشکرا کرد کە پرۆسەکە دەستى پێکردوە و بەردەوام دەبێت، بەڵام کاتى پێویستە چوونکە بە وتەى ئەو عێراق ماوەى حەوت ساڵ نەیتوانیوە تەوتینى مووچەخۆرانى خۆى تەواو بکات.
ناوبراو وتىشی: "ئەوەى گرنگە ئەوەیە پرۆسەکە چۆن دەستى پێکردووە بەوجۆرە بەردەوام بێت و ئەو مووچەخۆرانەى بەشدارى پرۆژەى هەژمارى من نەبوون ناویان بنێردرێتە بەغدا تا پرۆسەى بەبانکیکردنى مووچەکانیان تەواو بکرێت".
بەشیر حەدا جەختیشی کردەوە کە پێویستە حکوومەتى هەرێمى کوردستان بە زوویی ناو و لیستى ئەو فەرمانبەرانە بنێرن کە ماونەتەوە تا لەلایەن بانکى تى بی ئاى-ەوە کارەکانیان بۆ ئەنجام بدرێت.
Your Comment