کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان چارەسەر کراوە

بەشی عێراق وهەرێمی کوردستان- دکتۆر نەرمین مەعرووف ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق  بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکان لەم دیدارەدا، چارەسەر کردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بوو وسوودانی دڵنیاییدا کێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ دەزگا ئەمنیەکان چارەسەرکراوە.

کوردپرێس

چارەسەرکردنی کێشەی مووچە تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی نێوان فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو لە شەوی ٢٠٢٤/٣/٢٤ لەگەڵ  دەوڵەتمەدار سەرۆکوەزیرانی عێراق محمد شیاع سوداني، دکتۆر نەرمین مەعرووف لەبارەی ئەم دیدارە بە کوردپرێسی وت: "لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا، بەڕێز سەرۆک وەزیران ئاماژەی بە رۆڵی سەرۆک مام جەلال و خەباتی بۆ هێنانەدی ئازادی لە عێراق و بنیادنانەوەی وڵاتەکە و قووڵکردنەوەی تەبایی پێکەوەژیان لەنێوان پێکهاتەکان کرد. راشیگەیاند یەکێتی هاوبەشێکی سەرەکی حکوومەتی ئێستای عێراقە و هەڵوێستی یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان هەمیشە جێگای رێزە و درێژکراوەی سیاسەتی سەرۆک مام جەلالە".


لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەبارەت بە قەیرانی مووچە، فراکسیۆنی یەکێتی، داوای کرد پەلە بکرێ لە تەواوکردنی هەنگاوەکانی تر بۆ چارەسەرکردنی ڕیشەیی کێشەکە، کە خەڵکی کوردستانی تووشی نەهامەتیەکی گەورە کردۆتەوە، هەروەک داواشی کرد، پرۆسەی تەوتین و ئەژماری بانکی چارەسەر بکرێ، لەبەرامبەردا سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختیکردەوە، حکوومەتەکەی خۆی بەرپرسیار دەزانێت لە دابینکردنی مووچە بۆ هەموو هاوڵاتیانی عێراق بەبێ جیاوازی و دڵنیاییدا کێشەی مووچەی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ دەزگا ئەمنیەکان چارەسەرکراوەو هەنگاوەکانیش بۆ تەوتینی مووچە و ئەژماری بانکی ڕوو لەچارەسەرن.

News Code 223264

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha