مووچەی فەرمانبەران
-
داوا لە زەیدی دەکرێت گەندەڵکاران لە دۆسیەی مووچەخۆرانی هەرێم دەستگیر بکرێن
دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی فەرمیدا کە ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە ئاڕاستەی عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کردووە، داوا دەکەن هاوشێوەی بەغدا، هەڵمەتی دەستگیرکردنی بەرپرسە گەندەڵەکانی هەرێمیش دەستپێبکات.
-
قوباد تاڵه‌بانی:
کێشەکانی هەرێم و بەغدا بە پینەوپەڕۆ چارەسەر ناکرێن
سەرپەرشتیاری بازنەی هەولێری یەكێتی، ڕایگه‌یاند: پێش دوو ساڵ وتم کێشەکانی هەرێم و بەغدا بە پینەوپەڕۆ چارەسەر ناکرێن، ئێستاش یەکێتی پێیوایە لە جیاتی پینەوپەڕۆ پێویستە کۆی پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا لە چوارچێوەی نەشتەرگەرییەکی گەورەدا چارەسەر بکرێن،
-
سوودانی:
دۆخی دارایی و ئابووری عێراق له باشترین ئاستیدایه
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: دۆخی دارایی و ئابووری عێراق له باشترین ئاستیدایه و گه‌شه‌پێدان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ش له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا به‌رده‌وامه.
-
بڕیارده‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست:
ڕێکه‌وتنه‌که‌ی نێوان و هەولێر و بەغدا و کۆمپانیا نەوتییەکان بۆماوه‌ی سێ مانگه
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ڕایگه‌یاند ئه‌و رێکه‌وتنه سێقۆڵیه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو حکوومه‌تی هه‌رێم و عێراق و کۆمپانیاکانی نه‌وت کراوه بۆ ماوه‌ی سێ مانگه.
-
وتەبێژی حکوومەتی هەرێم:
ڕێککه‌وتنی سێقۆڵی نێوان هەرێم، بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت واژۆ دەکرێت
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەمڕۆ رێککه‌وتنی سێقۆڵی نێوان هەرێم، بەغدا و کۆمپانیاکانی نەوت واژۆ دەکرێت.
-
پێشەوا هەورامانی: داواکارییەکانی بەغدامان جێبەجێ کردوە و هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت: "سەرجەم داواکانی بەغدامان جێبەجێکردووە و هیچ شتێک لەسەر ئێمە نەماوە".
-
حکوومەتی هەرێم هەڕەشەی کشانەوەی لە پڕۆسە سیاسی بەغدا دەکات
پێشەوا ھەورامی ڕایگەیاند لەگەڵ بەغداد رێكنەكەوین یەک لە بژاردەکان ئەوەیە کە لە هەڵبژاردن و پرۆسەی سیاسی دەكشێینەوە.
-
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەسەر داهاتە نەوتی و نانەوتییەکان زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت لەگەڵ بەغدا "له‌سه‌ر داهاته نانه‌وتییه‌کان ته‌قریبه‌ن گه‌یشتوینه‌ته قۆناغی کۆتایی بۆ تێگه‌یشتن، له‌سه‌ر هه‌نارده‌کردنه‌وه‌ی نه‌وتیش، هه‌رێمی کوردستان هیچ کێشه‌یه‌کی نه‌ماوه، نه له‌گه‌ڵ کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان، نه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدڕاڵی".
-
فەرمانبەرانی هەرێم نابێت چیدی باجی ململانێ سیاسییەکان بدەن
ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تیی کۆمه‌ڵی دادگەریی کوردستان ڕایگەیاند: " نابێت چیدى فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم باجی ململانێ سیاسییه‌کان بده‌ن".
-
نامەی نوێنەری سلێمانی لە پەرلەمانی عێراق بۆ سوودانی:
هەرێمی کوردستان نەوت دەفرۆشێت و پابەندی ڕێککەوتنەکان نییە
سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ عەلی باپیری سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی سەردانی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵی کردووە و نامەیێکی پێداوە، لەنامەکەدا دەڵێت: "هەرێم نەوت دەفرۆشێت و داهاتی نانەوتیش کۆ دەکاتەوە تاکوو ئێستا چەندین ڕێکەوتن کراوە و پابەند نەبوون بە ڕێکەوتنەکانەوە".
-
جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم:
لە هەمووكات نزیكترین لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "بە هەوڵی یەكێتی و سەرۆكەكەی لە هەمووكات زیاتر نزیكترین لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا".
-
نێچیرڤان بارزانی:
لە ماوەیێکی نزیکدا کێشەی مووچە چارەسەر دەکرێت
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوای بەشداری کردن لە کۆنفرانسی جینۆسایدی ئێزدییان لە زانکۆی کوردستان لە شاری هەولێر، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەڤانیدا باسی لە هەوڵەکانی دابین کردنی مووچە، دۆخی سلێمانی و هەناردەکردنەوەی نەوت کرد.
-
ئەندامێکی شاندی هەرێم لە بەغدا: کۆبوونەوەیێکى باشمان لەگەڵ تەیف سامی ئه‌نجامدا
ئەندامێکی شاندی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، دەیانەوێت تا هەفتەی داهاتوو لەگەڵ بەغدا، لەبارەی داهاتە نانەوتییەکان بگەنە ڕێککەوتن.
-
دەستەی داکۆکی لە مافی مامۆستایان:
دەسەڵاتدارانی هەرێم لە پێناو کۆمپانیاکانی بنەماڵەدا مووچەی فەرمانبەرانیان بەبارمتە گرتووە
دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی ڕایگەیاند، به‌منزیکانه چالاکیێک ئەنجام دەدەن، هەروەها چالاکیەکانیان جیاواز و جۆراوجۆر دەکەن بۆ ئەوەی کۆتایی بە مەرگەسات و تراجیدیای بێ موچەیی بهێنرێت.
-
ڕه‌وتی هه‌ڵوێست پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران دەربڕی
ڕه‌وتی هه‌ڵوێست پشتیوان و به‌شداری خۆپیشاندانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی ناڕازی ده‌کات بۆ مووچه.
-
هۆشیار زێباری:
نیشانەکانی تەقینەوەی بارودۆخەکە لە ناوچەکە دەرکەوتووە
ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "دۆخی عێراق لە لێواری تەقینەوەدایە و مانگی داهاتو ڕووبەڕووبوونەوەكان لە ناوچەكە سەرهەڵدەدەنەوە".
-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح:
نه‌وتی هەرێم ڕادەستی بەغدا بکرێت، تا ساڵێكی دیكه كێشه‌ی مووچە نامێنێت
بڕیارده‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست ڕایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر هه‌رێم نه‌وته‌كه و داهاتی نانه‌وتی ڕاده‌ستی حکوومەتی عێراق بكات، تا ساڵێكی دیكه مووچه به‌به‌رده‌وامی ره‌وانه ده‌كرێت".
-
ڕوانگەی مافی مرۆڤ:
پێویسته بەغدا و هەولێر کۆتایی بە بارمتەگرتنی مەعیشەتی فەرمانبەران بێنن
ڕوانگەی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدات کە هێرشە درۆنییەکانی ئەمدواییە بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق و دواخستنی خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەران، مەترسییێکی جددی لەسەر دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ خەڵک درووست کردووە. بەرپرسی بەشی عێراق لەم ڕێکخراوەدا جەختی کردەوە پێویسته بەغدا و هەولێر دەست لە بە بارمتەگرتنی مووچەی فەرمانبەران و بەکارهێنانی مافەکانیان وەک ئامرازێک لە یارییە سیاسییەکان لە سەر نەوت هەڵبگرن.