دادگای فیدراڵی عێراق دوو سکاڵای لەدژی هەرێمی کوردستان ڕەت کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای فیدڕاڵی دوو سكاڵای پەیوەست بە هەرێمی كوردستانی ڕەتكردەوە، كە یەک لەوانە دژی ناردنی پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تۆماركرابوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای فیدڕاڵی لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، سكاڵایەكی مستەفا جەبار سەنەد ئەندامی پەرلەمانى عێراق ڕەتكردەوە، كە داوایكردبوو دادگاكە بڕیارێكی حكوومەتی فیدڕاڵ بۆ ناردنی سێ مووچەی فەرمانبەران لە ساڵی 2023دا بە نادەستووری لە قەڵەم بدات.

هەروەها دادگاى فیدراڵى سكاڵایەكی تریشی ڕەتكردەوە، كە تایبەت بوو بە هەڵوەشاندنەوەی نوێنەرایەتییەكانی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە پارێزگانی هەرێمی كوردستان، بەهۆی ئەوەی سكاڵاكارەكە بەرژەوەندی لەو سكاڵایەدا نەبوو.

News Code 223423

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha