هەرێمی کوردستان بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی جێبەجێ نەکات، عێراق مووچە نانێرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ده‌ڵێت، حکوومه‌تی‌ هەرێمی‌ کوردستان تەنیا بەزارەکی ڕەزامەندی داوە بۆ ڕادەستکردنی داهات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هه‌رچه‌ند له‌دوو کۆبوونه‌وه‌ی‌ ڕابردووی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ حکوومه‌تی‌ هه‌رێمدا به‌ڵێندرا که‌ داهاتی‌ نانه‌وتی‌ بگه‌ڕێندرێته‌وه‌ بۆ خه‌زێنه‌ی‌ حکوومه‌تی‌ عێراق ‌و پابه‌ندی‌ به‌بانکی کردنی‌ مووچه‌ی‌ مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم بن وه‌ک ئه‌وه‌ی‌ له ‌بڕیاره‌که‌ی‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵیدا هاتووه‌، به‌ڵام تائێستا هه‌رێم به‌کردار هیچ هه‌نگاوێکی‌ نه‌ناوه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ جەمال کۆچەر له ‌چاوپێکه‌وتنێکی‌ ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، "لەسەر کاغەز هیچ گرفتێک نییە، بەڵام بەکرداریی هیچ نەکراوە، بۆ ناردنی مووچە بڕیاری دادگای فیدراڵی هەیە لە بڕیارەکەی دادگەشدا کە چوار بڕگەیە بڕگەی یەکەم جەخت لەپێدانی مووچە دەکات لەرێگەی بانکە حکوومییەکانەوە (تەوتین).

ناوبراو وتیشی، "هەرێمی کوردستان هیچی ڕادەستی بەغدا نەکردووە، ئەوەی چاوەڕوانکراوەیە ئەوەیە تاوەکوو بەبانکیکردنی مووچە وەک لە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵیدا هاتووە جێبەجێ نەکرێت، مووچە نانێردرێت".

لەبارەی تۆمارکردنی فەرمانبەران لە پڕۆژەی هەژماری من و بانکی بازرگانیی عێراق، ئەندامه‌که‌ی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕوونیکرده‌وه‌: "تۆمارکردنی فەرمانبەران بەو شێوەیە نییە فەرمانبەر بچێتە بانک و هەژمار بۆ خۆی بکاتەوە، بەڵکوو دەبێت حکوومەتی هەرێمی کوردستان زانیارییەکانی فەرمانبەران بۆ بەغدا و بانکی بازرگانیی عێراق بنێرێت بۆ ئەوەی ئەو بانکە هەژمار بۆ فەرمانبەران بکاتەوە".

سەبارەت بەرادەستکردنی داهات لەلایەن هەرێمی کوردستانەوە، جەمال کۆچەر وتی‌، "هەرێمی کوردستان تەنیا بەزارەکی ڕەزامەندی داوە بۆ ڕادەستکردنی داهات، بەڵام بەغدا ئەو رەزامەندییەی ناوێ بەغدا پارەکەی دەوێت".

به‌وته‌ی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ کورد له‌ به‌غدا، حکوومه‌تی‌ عێراق به‌مه‌رجی‌ به‌یانکی‌  کردنی‌ مووچه‌ی‌ مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ داهاتی‌ نانه‌وتیی‌ هه‌رێم بۆ به‌غدا، مووچه‌ی‌ مانگی‌ نیسانی‌ مووچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ده‌نێرێت.

News Code 223493

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha