زیاتر لە ۲۲۰ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوایەکی فەرمییان ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد بۆ ئەوەی دانیشتنی رۆژی دووشەممەی داهاتوو، ۳۰ـی ئاداری ۲۰۲۶، تەرخان بکرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.
بە بڕیاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، شاخەوان عەبدوڵڵا، دەبێتە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
سەرۆکایەتی نوێی پەرلەمانی عێراق دەرگای کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکی کۆمار کردەوە، کەبەگوێرەی یاسا دەبێت لەماوەی سێ ڕۆژدا کاندیدەکان دیاری بکرێن.