پەرلەمانتارێک هۆكارەکانی تەوتین نەکردن لەلایەن حکوومەتی هەرێمەوە ئاشکرا دەکات

سۆران عومەر پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق ڕاگەیێندراوێکی لەبارەی هۆکارەکانی تەوتین نەکردن لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاو کردۆتەوە.

ناوبراو ڕایگەیاندووە بانكی ناوەندی لەوەڵامی نوسراوێكیاندا رایگەیاند، تەوتین لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ بانکی حکومی لەوێشەوە بۆ بانکی ئەهلیە. ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: بەم جۆرە چیتر وەزارەتی دارایی هەرێم پارەی مووچە نابینێت، ئەمەش هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە هەرێم تەوتين ناكات.

سۆران عومەر وتویەتی، بەردەوامم لەسەر بەدواداچوون بۆ جێبەجێ کردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە تەوتین بۆ ئەو مەبەستە بەنوسراوی ژمارە (٨١٢/د لە ٢٢/٧/٢٠٢٤) داوام لەبانکی ناوەندی عێراق کرد ئەو گرێبەستەمان بۆ بنێرێت کەلەنێوان حکومەتی هەرێم و بانکە ئەهلیەکانی هەژماری من هەیە تایبەت بەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

ناوبراو وتووشیەتی، بانکی ناوەندی بەنووسراوی ژمارە (٩/٥/١١٤٥٥٥ لە ٢٤/٩/٢٠٢٤) دەڵێت، ئەو گرێبەستە لای ئێمە نییە.

سۆران عومەر ئاماژەی بەوەش داوە، هەروەها داوامکرد ئەو خزمەتگوزاریانە چین کە لەبانکە ئەهلییەکانی هەژماری من فەرمانبەران دەتوانن لێیان سوودمەند بن، بانکی ناوەندی دەڵێ، ئەو خزمەتگوزاریانە پێویستە لەسەر سەرمایەی خودی بانکە ئەهلییەکە بدرێن بەفەرمانبەران.

ئەو پەرلەمانتارە كوردە وتوویەتی، تایبەت بە تەوتين بانکی ناوەندی دەڵێت: تەوتین لەوەزارەتی دارایی بۆ بانکی حکومی لەوێشەوە بۆ بانکی ئەهلییە.

سۆران عومەر دەشڵێت: "بەم جۆرە چیتر وەزارەتی دارایی هەرێم پارەی مووچە نابینێت، ئەمەش هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە هەرێم تەوتین ناكات."

News Code 224187

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha