ناردنی مووچەی فەرمانبەران پێوەندیی بە سەردانی شاندی هەرێمەوە نییە، بەڵکوو جێبەجێ کردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی بوو

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جەمال کۆچەر لەبارەی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە کوردپرێسی ڕاگەیاند: با هیچ لایەنێک، بابەتی مووچەی فەرمانبەران نەکاتە دەسکەوتی خۆی. ئێستا دوو مووچە نێردراوە ئەوەش نە لەبەر سەردانی شاندەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، بەڵکوو ئەوە جێبەجێ کردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بوو.

کوردپرێس:

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە هەواڵدەریی کوردپرێسی وت: سەبارەت بە کێشەی مووچە لەنێوان بەغدا و هەولێر هەندێک خاڵی گرینگ هەیە کە دەبێت بزانین کە کێ دەستی لەم بابەتە هەیە. ئەو پارەی کە عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە لە دەسپێکی کەوتنی ڕژێمی بەعس و چوونی کورد بۆ بەغدا تا سەری مانگی دوو هەموو ناوی بوودجە بوو و ناوی مووچە نەبووە. بابەتی مووچە کەی دەستی پێکردووە؟ کە ئەو پارە بەتایبەتی بۆ مووچە بێت دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر ئەم بابەتە.

خاڵی دووەم بڕیاری دادگای فیدراڵی لەسەر بنەمای سکاڵای هەندێک پارێزەری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و هەندێک لایەنی دیکە کە سەربەخۆ سکاڵای خۆیان پێشکەش کرد. مەبەستی سەرەکی لەسەر سکاڵاکەی پارێزەرانی یەکگرتووی ئیسلامی ئەم بابەتەی یەکلا کردووە. کاتێک ئێمە ڕۆیشتینە لای سەرۆکی دادگای فیدراڵی لەسەردانی جەنابی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو بۆ بەغدا لەگەڵ فایەق زێدان و قازی جاسم وەعدیان دا کە ئەم بابەتە بەشێوازێک کە فەرمانبەر و مووچەخۆری هەرێم دڵنیا بێت چارەسەر بکەن.

با هیچ کام لە لایەنە کوردستانییەکان نەیکەن بە دەسکەوتی خۆیان؛ دادگای فیدراڵی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی چارەسەر کرد

زۆر لایەنی کوردستانی هەن کە خۆان بە خاوەنی دەسکەوتی ناردنی مووچە لەلایەن بەغداوە دەزانن و ئیدیعا دەکەن ناردنی مووچە بەهۆی سەردانی شاندی ئەوانە بۆ بەغدا یان بەهۆی سکاڵای ئەوانەوە بووە لە دادگای فیدراڵی. نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەمبارەوە بە کوردپرێسی وت: بڕیارەکە لە سێ بەش پێکهاتووە، بەشی یەکەم ئەڵێت: لەمەوبەدوا نابێت بە هیچ شێوازێک مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دوا بکەوێت، کە ئەمە بڕیاری دادگای فیدراڵییە. بەشی دووهەم دەڵێت: دەبێت ئەم مووچانە تەوتین بکرێت لە ڕێگای بانکەکانی حکوومەتی فیدراڵیەوە. بەشی سێیەم دەڵێت: دەبێت هەرێمی کوردستان داهاتەکانی ڕادەستی بەغدا بکات.

دکتۆر جەمال کۆچەر زیادی کرد: ئیتر باکەس ئەم دەسکەوتە نەکات بەهی خۆی، لەئێستادا ئەم پارە هاتووە و بەغدا مووچەی مانگی دووی ناردووە. هەڵبەت تۆزێک تەئخیر بوو چوونکە هەرێم لیستی فەرمانبەرەکانی دێر هەنارد یەعنی لە ۱۱ی مانگ ئینجا لیستەکانی بۆ بەغدا ناردووە. ئیتر بەغداش تا لیست نەگاتە دەستی ناتوانێت ئەم مووچەیە بنێرێت چوونکە پارەی مووچەخۆرە و دەبێت لیستەکانی لای بێت. مانگی سێیش هەر دوا نەکەوت. لەبەر ئەمانەش ئەم دوو مووچە لە کاتی خۆی دران ئەوەش نە لەبەر چوونی شاندێکی هەرێمی کوردستان بەڵکوو بڕیاری دادگای فیدراڵیە کە جێبەجێ کراوە. مووچەی ئەم مانگەش لە کۆتایی مانگدا دێت و دوا ناکەوێت چوونکە بڕیارە دادگای فیدراڵیی لە پشتە و شاندی هەرێم بچێتە بەغدا یان نا ئەو مووچە هەر ڕەوانە دەکرێت.

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق وتیشی: خاڵێکی دیکە ئەوەیە کە بەداخەوە ئەو پارەیە کە هاتووە هێشتا نەچۆتە سەر ژماری فەرمانبەرانی هەرێم ئەوەش بە مەعنای ئەوەیە کە تا ئێستا وەکوو کوژمەیەک هاتۆتە دەستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەت دوای دەخات کە تەبعەن ئەمەش لەگەڵ بڕیاری دادگای فیدراڵی ناگونجێت. ئێمە لەوە دەترسین کە هەندێک کەس ئەم بابەتە ئیستیغلال بکەن و بیکەن بە حوجەت بۆ خۆیان و بڵێن بڕیاری دادگای فیدراڵی یەک بڕیارە کە ئەڵێت مووچە دەبێت لەڕێگای تەوتین بدرێت و ئەوە سێ مانگە بەبێ تەوتین دراوە کە ئەمەش خاڵێکی مەترسیدارە.

پێویستە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێبەندی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بێت

پڕۆسەی تەوتین چۆن ئەنجام ئەبێت و ئەوەی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێداگرە لەسەر ئەوەی کە مووچەی فەرمامنبەرانی هەرێم لە ڕێگای بانکەکانی هەرێمی کوردستانەوە پڕۆسەکە ئەنجام بدرێت و «هەژماری من» بەکار بهێندرێت و دەوڵەتی فیدراڵیش مکووڕە لەسەر ئەوەی کە پڕۆسەکە لەڕێگای بانکەکانی حکوومەتی ناوەندییەوە ئەنجام بدرێت. ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی بەراوردی نێوان ئەم دوو سیستەمە بە هەواڵدەریی کوردپرێسی ڕاگەیاند: بەڕای من وەکوو جەمال کۆچەر، کە ئایا بانکەکانی بەغدا باشترن یان «هەژماری من»ی هەرێمی کوردستان؟ من لەو قەناعەتەم چوونکە ئەم بابەتە بارگرانیەکی زۆرە بۆ بەغدا و ئاسانکارییەکەی زۆرە بۆ هەرێمی کوردستان لە بواری ئابوورییەوە، بۆ هەرێمی کوردستان باشتر وایە کولەن پێبەندی بڕیاری دادگای فیدراڵی ببێت بۆ ئەوەی کەس تانەی لێنەدات و بەبیانووی جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکە هەڵنوەشێنێتەوە، یان لە ئاقارێک بۆ ئاقارێکی دیکەی ببات. بانکە فیدراڵییەکان ئێستا لە عێراق ئیش دەکەن و ئاڕتی بانک و جیهان و ئەوەی لەناو هەژماری من هەیە بە تی بی ئای-یشەوە هەموویان لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان کار دەکەن کە پێشتر ڕافیدەین و ڕەشید هەبوون و هیچ موشکیلەیان نەبووە. ئێستا بانکە ئەهلییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان هیچیان دەوڵەمەند نین  بەڵام بانکە حکوومییەکان دەڵەتی عێراقی چل تریلیۆن قەرزاری ئەوانە کە بریتین لە ڕافیدەین و ڕەشید و تی بی ئای. ئەمەش خاڵێکی زۆر گرینگە.

خاڵی دیکە ئەگەر بەیانی موشکیلەیەک دەربچێت، وەزیری داراییش بە ڕاشکاوی ئەوەی وتووە کە "من بەرپرس نیم لە هیچ شایەک لە لیستی مووچەخۆران و لە بانکەکان و هیچ بەرپرسیارێتیەک لە ئەستۆم نییە"؛ کە وا بوو ئەگەر لیستی پاکمان پێدان و لە ڕێگای ئەو بانکانە بن کە دادگای فیدراڵی باسی کردوون و وەزیری داراییش پشتڕاستی کردۆتەوە ئیتر بەیانی هیچ بەرپرسیارێتییەک لە ئەستۆی ئێمە نییە و دەڵێین ئەوە بڕیاری دادگای فیدراڵییە دەرچووە و ئێوەش بانگەشەتان کردووە.

خاڵی دیکە ئەوەیە کە هەندێک لایەنی سیاسی هەبوون کە لە بنەڕەتدا دژی بڕیاری دادگای فیدراڵی بوون و ئێستا خۆیان کردۆتە خاوەنی ئەم بڕیارە و ئەمە دەسکەوتی ئێمە بوو و دوای ئێمە و دوای شاندی ئێمە و هەنگاوی ئێمە ئەم پارە هاتووە، کە خۆشی لە بنەڕەتدا دژی بڕیاری دادگای فیدرڵی بوو!

News Code 223352

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha