بە مەرجی گەرەنتی کردنی شایستە داراییەکان، حکوومەتی هەرێم ئامادەیە داهاتی نانەوتی ڕادەست بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کێشەی مووچە وا بەرەو کۆتایی دەڕوات و دادگای فیدڕاڵی بابەتەکی یەکلایی کردوەتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند ئەگەر رێککەوتنەکان لەگەڵ بەغدا گشتگیر بن پڕۆژە وەبەرهێنان و خزمەتگوزارییەکانیش دەکەونەوە کار، هەر کاتێک شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە بەغدا گرەنتی کرا ئەو کاتە داهاتی نانەوتی رادەست دەکەین.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەڵەبجە بە میدیاکانی ڕاگەیاند، لە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریان داوە تیمی حکوومی بنێرن بۆ بەغدا بۆ دانوستان کردن لەسەر رادەستکردنی داهاتی نانەوتی بەپێی دەستوور،  حکوومەتی هەرێم ئامادەیە داهاتی نانەوتی ڕادەست بکات بەو مەرجەی بوودجەی وەبەرهێنان و تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان گرەنتی بکرێت.

جێگری سەرۆکی حکوومەتی هەرێم باسی لەوەشکرد، کێشەی مووچە وا تەواو دەبێت و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دراوە و دادگای فیدڕاڵی بابەتەکی یەکلایی کردوەتەوە، ماوەی ۱۰ ساڵە حکوومەتی هەرێم بە مووچەوە سەرقاڵە، ئەگەر رێککەوتنەکان گشتگیر بێت جگە لە مووچە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و خزمەتگوزارییەکانیش باشتر دەبن.

News Code 223491

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha