بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری پێشووی كوردستان له بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاشكرای كردووه، وەزارەتی دارایی فیدراڵ لە ۴‌ی ته‌مموزی ۲۰۲۴، بڕی ۲۳۱ ملیار و ۶۰۵ ملیۆن دیناری بۆ هه‌رێم نارد، له ۹‌ی ته‌مموزیش ۴۲۱ ملیار و ۷۶۰ ملیۆن دیناری دیکەی نارد.
باسی له‌وه‌ش كردووه، ئەمڕۆش ۶۷۶ ملیار و ۳۶ ملیۆن دینار پارەی هەردوو مانگە کەی هێزی ئەمنی نارد نیوەی ئەو بڕە بۆ مانگی شه‌ش دەکاتە ۳۳۸ ملیار‌و ۱۰ ملیۆن دینار.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، واتە بۆ مانگی حوزەیران بەغدا بڕی ۹۹۱ ملیار‌و ۳۸۳ ملیۆن دیناری ناردووە،كه سەرەتای ئەم ساڵ مووچە ۹۱۳ ملیار دینار بوو.
ده‌شڵێت: "هێشتا هی مووچەی مانگی حوزه‌یرانی وه‌زاره‌تی کارەبا نەهاتووە، مووچه‌ی هێزی رۆژی سووریا و حوسێن یەزدان پەناش بڕاوە، ئه‌ی كه‌وایه ئه‌م زیاد كردنه یانی چی".
ڕۆژی سێشه‌ممه ۱۶‌ی ته‌مموزی ۲۰۲۴، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمرۆ ۶۷۶ ملیار و ۳۶ ملیۆن دینار وەک شایستەی مووچەی هەردوو مانگی ئایار و حوزەیرانی هێزەکانی پێشمەرگە و دام و دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان؛ خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.
وه‌زاره‌ته‌كه ئه‌وه‌شی باس كردبوو، بری ۲۶ ملیار و ۷۹۰ ملیۆن دینار کورتهێنان لەکۆی مووچەی ئەو دوو مانگەی هێزەکانی پێشمەرگە و دەزگا ئەمنیەکان دروست بووە و ئەو بڕە پارەیە لە شایستەی تەمویلەکەیان لە بەغداوە نەنێردراوە.
Your Comment