بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەدوای پەسەندکردنی خشتە نوێیەکانی بوودجەی فیدراڵی لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی ۲٠۲٤ و ۲٠۲٥وە لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، ئێستا کە خەریکە هەوڵ و کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیران دەگەنە ئەنجام و مافە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بە یاسا جێگیر دەکرێن، ژمارەیەک پەرلەمانتاری کورد بوونەتە وتەبێژی مووچەبڕان و میدیاکانی مووچەبڕانی ناوخۆ بێ ئارام و پەرێشان خەریکی دژایەتی و پڕوپاگەندە و هەواڵی پڕ کینەن دژ بە حکوومەت و دەرئەنجامی هەوڵەکانی سەرۆک وەزیران.
هەورامانی دەشڵێت، خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە کاروانی ئاوەدانی و پاراستنی مافەکانی خەڵک لەچوارچێوەی دەستووری عێراق بەردەوام دەبن و بە ئەمانەتەوە بەرگرییان لێدەکرێت و ئەوەشی لەبەرەی مووچە بڕانە وەک هەموو جارێک بێهیوا دەکرێت، با سەرۆک وەزیران مووچە وەرگربێت و ئێوەش هەر مووچە بڕ.
Your Comment