لە چوار مانگدا عێراق زیاتر لە سێ ترلیۆنی بۆ هەرێم ناردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لەچوار مانگدا زیاتر لە سێ ترلیۆن و 225 ملیار دیناری بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە، كە زیاتر لە دوو تریلیۆن و 350 ملیار دیناری بۆ مووچە بووە.

کوردپرێس: بەپێی راپۆرتی دارایی وەزارەتی دارایی عێراق، لە چوار مانگی ئەمساڵدا داهاتی گشتی عێراق زیاتر لە 42 ترلیۆن و 700 ملیار دینار بووە، خەرجییەكانیش زیاتر 37 ترلیۆن و 143 ملیار دینار بووە.

هەروەها لەماوەی ئەو چوار مانگەدا 26 ترلیۆن دینار بۆ مووچەی فەرمانبەران و چاودێری كۆمەڵایەتی خەرجكراوە.

بەپێی راپۆرتەكە، لەو چوار مانگەدا خەرجی هەرێمی كوردستان زیاتر لە سێ تریلیۆن و 225 ملیار دینار بووە كە زیاتر لە دوو تریلیۆن و 350 ملیار دیناری بۆ موچە بووە، ئەو بڕەی دیكەشی بۆ خەرجییەكانی دیكە بووە.

News Code 223658

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha