بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاڕاستەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە و تێیدا هاتووە، پێتان ڕادەگەیەنین ڕێککەوتن لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بانکی بازرگانی عێراق (TBI) کراوە بۆ بەشداریکردنی لە پرۆسەی تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
بە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەبێت لە رێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانی وەک ڕەشید، ڕافیدەین یان بانکت بازرگانی عێراق دابەش بکرێت.
Your Comment