بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عه‌زیز ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، بە میدیای پارتی وتووە، حکوومه‌تی فیدراڵ دانی به‌وه‌دا ناوه که بڕیاری دادگای فیدراڵی سه‌باره‌ت به هه‌ژماری من جێبه‌جێ ناکرێت و توانای جێبه‌جێ کردنی نییه.
عه‌زیز ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، به بانکی کردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران له عێراق له ده‌ست بانکیی ناوه‌ندیدایە، هه‌ر ئه‌و بانکه به فه‌رمی ڕه‌زامه‌ندی داوه و پشتگیری له هه‌ژماری من ده‌کات و هه‌ڵاواردن (إستثناء)ـی بۆ کردوه.
ڕوونیشی کرده‌وه، حکوومه‌تی عێراق و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌کانی وه‌ک بانکی ناوه‌ندی به پێویستیان زانیوه ئه‌م بابه واته بڕیاره‌که‌ی دادگای فیدراڵی ده‌بێت چاره بکرێت.
عه‌زیز ئه‌حمه‌د جه‌ختیشی کرده‌وه، هیچ شتێکی شاراوه له گرێبه‌ستی بانکه‌کان له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران له پرۆژه‌ی هه‌ژماری مندا نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌م گرێبه‌ستانه هاوشێوه‌ی هه‌مان گرێبه‌سته‌کانی (توطین)ـه که له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ران هه‌یه‌تی.
بەقسەی ئەو بەرپرسەی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم، گرێبه‌ستی هه‌ر هه‌شت بانکه به‌شداربووه‌که‌ی هه‌ژماری من به زمانی عه‌ره‌بی و هه‌مان گرێبه‌سته‌کانی (توطین)ـه که له‌لایه‌ن بانکی ناوه‌ندییه‌وه دانراوه.
پێشی وایە "پرۆژه‌ی هه‌ژماری من له ڕووی داراییه‌وه ئه‌زمونی هه‌رێمی کوردستان ده‌باته قۆناغێکی پێشکه‌وتو و نوێوه، جگه له سه‌رخستنی ئه‌م پرۆژه‌یه، ئاڵته‌رناتیڤێکی دیکه بۆ بواری دارایی و شه‌فافیه‌ت نییه، ئه‌مه‌یش به پشتیوانی و هاوکاریی فه‌رمانبه‌ران ده‌کرێت."
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان دووپاتیشی کرده‌وه، "سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان تاوه‌کوو کۆتایی ئه‌م ساڵ ده‌بێت هه‌ژماری بانکییان بۆ بکرێته‌وه.
Your Comment