پێکهێنانی حکوومەت
-
تاڵەبانی و حەلبووسی لەسەر تەوەری پۆستی سەرۆک کۆمار کۆب وونەوە
بافڵ تاڵەبانی سەردانی محەمەد حەلبووسی کرد و لەبارەی یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار گفتوگۆیان کرد.
-
بافڵ تاڵەبانی و شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆ بوونەوە
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە وەفدی باڵای چوارچێوەی هەماهەنگی کرد، کە پێکهاتبوون لە محەمەد شیاع سوودانی، هادی عامری، موحسین مەندەلاوی و عەباس رازی.
-
شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی و پارتی پرسی پێکهێنانی حکوومەت و پۆستی سەرۆک کۆماریان تاوتوێ کرد
شاندێکی باڵای شیعەکانی عێراق سەردانی هەولێریان کرد و لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆ بوونەوە و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سوودانیش، "لەگەڵ بارزانی باسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکوومەت کرا".
-
بافڵ تاڵەبانی:
دەمانەوێت حکوومەتێک پێکبهێنین بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵک
سهرۆکی یهکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگهیاند، لهسهر بنهمای ئهو هاوسهنگییهی هاتوهتهکایه، دهمانهوێت حکوومهتێک پێکبهێنین.
-
بافڵ تاڵەبانی و عامری جەخت لە خێرا کردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومهت دەکەنەوە
بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح کۆ بوونهوه و جەختیان لە خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و داڕشتنی پرۆژەیەکی نیشتمانی بۆ کارنامەی حکوومەت کردەوە.
-
بەئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی، چوارچێوەی هەماهەنگی کۆ بوویەوە
چوارچێوەی هەماهەنگی بەئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆ بوونەوە و کاندیدی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران یەکلایی بکرێتەوە.
-
هادی عامری و شاندی پارتی جەخت لە پێکهێنانی خێرای حکوومەت دەکەنەوە
شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح، لە بەغدا کۆبووەوە.
-
سوودانی و شاندی پارتی دوایین پێشهاتەکانی عێراقیان تاوتوێ کرد
محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە شاندی پارتی بۆ پێکهێنانی حکوومەتی عێراق کرد و لەمیانەی کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر گرنگی خێراکردن لە جێبەجێکردنی ئەرکە دەستورییەکان بەپێی کاتە دیاریکراوەکان کرایەوە.
-
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کرادەوە
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا تەئیكد لەسەر پێویستی پێكهێنانی حكوومەتێكی كارا و خزمەتگوزار دەکاتەوە.
-
شاندی پارتی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکوومەت دەچێتە بەغدا
ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە شاندەکەیان لە بەغدا لەگەڵ لایەنە شیعی و سوننەکان دەست بە گفتوگۆ دەکات بۆ پرسی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق.
-
مالیکی و تاڵەبانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێیان تاوتوێ کرد
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەختیان لە گرنگیی یەکلاکردنەوەی شایستە دەستوورییەکان و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ کردەوە.
-
وتەبێژی یەکێتی:
یهکێتی و پارتی دوو حزبی جیاوازن و روئیا و تێڕوانینی جیاوازیان
کاروان گهزنهیی، وتهبێژی یهکێتی ڕایگهیاند، پڕۆژهیهکیان بۆ پێکهێنانی حکوومهتی ههرێمی کوردستان پێشکهش کردوه و "پاشهکشه ناکهین"، بهڵام ئێستا یهکدهنگی بوهته زهروریهت و یهکێتی و پارتی دهبێت ههست به بهرپرسیارێتی بکهن.
-
کۆبوونهوهکهی یهکێتی و پارتی نهگهیشتنه هیچ رێکهوتنێک
کۆبوونهوهکهی یهکێتی و پارتی لهپیرمام کۆتاییهات و هیچ ڕاگهیهندراوێکی فهرمیان نابێت و گفتوگۆیان لهبارهی پێکهێنانی کابینهی دهیهمی حکوومەتی ههرێم کرد، بهڵام لهسهر هیچ شتێک رێکنهکهوتوون.
-
ئەمریکا داوا دەکات بەزووترین کات حکوومەتی نوێی هەرێم پێکبهێنرێت
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەسەر دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێم دەڵێت پێویستە بەزوویی حکوومەت پێکبهێندرێت.
-
فوئاد حوسێن لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم کۆ بوویەوە
سەرۆکی هاوپەیمانی عهزم و فوئاد حوسێن کۆ بوونهوه و جەختیان لەسەر پێویستی بەردەوامیی وتوێژ لە نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ خێراترکردنی جێبەجێکردنی مەرجە دەستورییەکان کردەوە.
-
قوباد تاڵەبانی:
یەکێتیی ئامادهیه هاوکارییە لەسەر چۆنییەتی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو عێراق
قوباد تاڵەبانی دەڵێت: یەکێتیی ئامادهیه بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بۆ ئەوەی هەرچی زووتر ڕێککەوتنێکی تۆکمە و گشتگیر بکرێت لەسەر چۆنییەتی پێکهێنانی حکوومەتی داهاتوو.
-
سەعدی پیرە: بەبێ یەکێتی حکوومەتی یەکپارچە لە هەرێم پێکناهێنرێت
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی دەڵێت: "پارتی دهیهوێت بهتاقی تهنها حاکم بێت و یهکێتی ئهمه قبووڵ ناکات".
-
عەلی حوسێن: هەلومەرج گۆڕاوە، ڕەنگە هەندێک لایەن بەشداری لە حکوومەت بکەن
بەرپرسێکی پارتی دیموکرات ڕایدەگەیەنێت ئەو گۆڕانکارییە سیاسیانەی کە لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هاتونەتە ئاراوە، واقعێکی سیاسی نوێیان دروستکردووە.
-
مالیکی و مەسروور بارزانی:
پێویستە کێشەی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێت
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان و سهرۆكی هاوپهیمانی دهوڵهتی یاسا كۆ بوونهوه جهختیان لهسهر گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان كردهوه.
-
وێڕای جەخت کردن لەسەر پێداچوونەوە بەیاسای هەڵبژاردندا؛
بارزانی و مالیکی پێکهێنانی حکوومەتی نوێیان تاوتوێ کرد
نووری مالیکی، سهرۆكی هاوپهیمانی دهوڵهتی یاسا لهگهڵ مهسعوود بارزانی، سهرۆكی پارتی كۆ بووهوه و جەختیان لەسەر خێراکردنی پێکهێنانی حکوومەت بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق کردەوە.
-
لەبارەی دواکەوتنی پێکهێنانی حکوومەت؛ هۆشیار زێباری:
ڕەنگە هەڵبژاردنی پێشوەختە لە هەرێم باشترین چارەسەربێت
ئەندامێکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، دەستپێشخەری هەبوو لە هەڵبژاردن لەگەڵ یەکێتی پێکەوە بەشدارى بکەین، کە نەکرا بەزیانی کورد شکایەوە و کورد دەنگی بەتایبەت لە کەرکووک کەمیکرد و هەر ئەو ڕێکنەکەوتنەش ئێستا پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی دواخستووە.
-
سەرۆکی پارتی دیموکرات:
پێویسته کابینهی نوێی حکوومهتی عێراق سێ خاڵ جێبهجێ بکات
مهسعوود بارزانی ڕایدهگهیهنێت پێویسته کابینهی نوێی حکوومهتی عێراق سێ خاڵ جێبهجێ بکات و یهکهمیان ڕاستکرنەوەی یاسای ههڵبژاردنە.
-
چوارچێوهی ههماههنگی؛
هاوکاریی نیشتمانی پایهیهکی بنهڕهتییە بۆ تێپهڕاندنی قۆناغی داهاتوو
لایهنهکانی چوارچێوهی ههماههنگی پێکهێنانی گهورهترین فراکسیۆنی پهرلهمانی شیعهیان له پهرلهمانی عێراق پێکهێنا و رایانگهیاند، کار بۆ دیاری کردنی سهرۆک وهزیرانی داهاتووی عێراق دهکهن.
-
نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئیتالیا پڕۆسەی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد
بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا لە عێراق کۆ بووەوە. لە دیدارەکەدا، پەیوەندییەکانی ئیتالیا و هەرێم، پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
-
عەبادی و عامری جەخت لە خێرا کردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەکەنەوە
سهرۆکی هاوپهیمانیی نهسر و ئهمینداری گشتیی ڕێکخراوی بهدر داوا دەکەن پهله بکرێت له ههنگاوهکانی پێکهێنانی حکوومهتێکی بههێز بهمهبهستی بهدیهێنانی سهقامگیری له عێراق.
-
بافڵ تاڵەبانی و فایەق زێدان:
پێویستە لە پێکهێنانی حکوومەتێکی نیشتمانی خزمەتگوزار پەلە بکرێت
سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغداد کۆ بووەتەوە.
-
بەمەبەستی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق سوودانی سەردانی هەرێم دەکات
دانوستانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەستپێدەکات و سوودانیش سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
-
هۆشیار زێباری:
ئەگەر هەیە پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق دوابکەوێت
ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: پێکهێنانی حکوومەتی داهاتووی عێراق، پێویستیی بە هاوپەیمانێتی گەورە هەیە.
-
وتەبێژی پارتی:
یەکێتی پێکهێنانی کابینەی ۱۰ی لەسەر پۆست دواخست
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: "یەکێتی دەیانگوت پۆستیان لەلا گرنگ نییە، بەڵام پێکهێنانی کابینەی نوێیان لەسەر پۆست دواخست".
-
قوباد تاڵەبانی:
پارتی دروشمەکەی جێبەجێبکات بە چەند رۆژێک حکوومەت پێکدێت
قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە یەکێتی بڕیاری یەکلاکەرەوەی داوە و دەبێت حکوومەتێکی کارا و خزمەتگوزار لەسەر بنەمای هاوبەشیی ڕاستەقینە پێک بێت.