هەرێمی کوردستان
-
وەزارەتی دەرەوەی ئێران: هەرێمی کوردستان دەبێت ڕوونکردنەوە بدات لەبارەی وەرگرتنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لە ئەمریکا
بەشی ئێران- کۆماری ئیسلامیی ئێران لەبارەی هەواڵی پێدانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی لەلایەن ئەمریکاوە داوای روونکردنەوە لە هەرێمی کوردستان کرد.
-
عەلی باپیر داوا دەکات هەموو حزبەکان بە یەک لیست بەشداریی لە هەڵبژاردن بکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵ لە شاری سۆران کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و داوای کرد، حزبەکان بە یەک لیست بەشداریی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە ناوچە کێشەلەسەرەکان بکەن.
-
لاهوور شێخ جەنگی "لیستی گەل"ی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ڕاگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی "لیستی گەل" بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان رادەیەگەیەنێت و پرۆژەک بۆ یەک لیستی لایەنە کوردیەکان دەداتە حزبەکانی کوردستان.
-
وەفدێکی باڵای یەکێتی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەفدێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان به سهرۆكایهتی بافڵ تاڵهبانی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد.
-
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی:
پێویستە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان نەبنە قوربانیی ململانێ سیاسیەکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەڵاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو رایگەیاند: "زەروورە کورد خۆی بۆ هەر گۆڕانکارییەکی چاوەڕوان نەکراو لە ناوچەکە ئامادە بکات و بەرنامە و پلانی پێشوەختەی بۆ ئەو مەبەستە هەبێت".
-
وهزارهتی كارهباى حكوومهتى ههرێم:
بەرزبوونەوەی ئاستی غازی شل لەناو كێڵگەی كۆرمۆڕ مەترسیی لەسەر كێڵگەكە دروست كردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وهزارهتی كارهباى حكوومهتى ههرێم دهڵێت ئاستی غازی شل لەناو كێڵگەی كۆرمۆڕ بەرزبۆتهوه و مەترسی لەسەر كێڵگەكە دروستكردووە.
-
لە سلێمانی ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش ڕوویداوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەسەر شەقامی ۶۰ مەتری سلێمانی لە نزیک هۆتێل ئەبووسەنا هاوڵاتیانی گوێبیستی تەقەیەکی زۆربوون و هێزی زۆری ئەمنیش بڵاوەی پێ کرا.
-
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری پەکەکە:
تورکیا لەسەر سنووری هەرێم جووڵەیەکی گوماناویی دەست پێکردووە
بەشی تورکیا- ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری PKK باس لە چەند جووڵەیەکی گوماناویی سوپای تورکیا دەکات لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق.
-
دۆسیەی یاسایی دژ بە پەیوەندییەکانی هەرێم و ئیسرائیل دەجووڵێنرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شرۆڤەکارێکی سیاسی عێراقی رایگەیاندووە کە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیسرائیل نایاساییە و بەپێی دەستووری عێراق بۆ لێپرسینەوە دەیخاتە بەردەم دەسەڵاتی دادوەریی.
-
نەوەی نوێ داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، سکاڵایەکیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم تۆمار کردوە کە ماوەی پێنج ساڵە ماوەی بەسەرچووە.
-
وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان:
بەغداد ۴۰۰ ملیار دینارە دیکە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بڕیارە لەم هەفتەدا بەغداد۴۰۰ ملیار دینارە دیکە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.
-
حاکم شێخ لەتیف:
ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەندی وادەکانی هەڵبژاردن نەبێت بەغدا دەستوەردان دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مامۆستای زانكۆ و شارهزای یاسا و دهستوری هۆشداری دا لهوهی ئهگهر ههرێم پابهند نهبێت به وادهكانی ههڵبژاردنهوه ئهوه ڕێگا دهكاتهوه بۆ دامودهزگاكانی عێراق تا دهستوهر بدهن له كاروباری ههرێم.
-
هۆشیار زێباری:
ئەو گۆڕانکارییانەی لە پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بوودجەدا کراوە بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو کردوویانە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگهیاند، پشكی ههرێم له یاسای بودجهی عێراق پڕه له مین.
-
فەرماندەی هێزی پشتیوانی ۱ی پێشمەرگە:
کاروانێکی چەکی قورس لەلایەن هاوپەیمانانەوە دەگاتە دەستمان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی هێزی پشتیوانی ۱ی پێشمەرگە رایگەیاند، چاوەڕوان دەکەن لە مانگی هەشتی ئەمساڵدا کاروانێکی چەکی قورس لەلایەن هاوپەیمانانەوە بگاتە دەستی پێشمەرگە.
-
پارتی دیموکرات: ڕەنگە پێش بەهاری ۲۰۲۴ هەڵبژاردنی هەرێم ئەنجام نەدرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند پێناچێت هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان پێش بەهاری ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت.
-
توركیا سێ مەرجی هەیە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم
بەشی تورکیا- ئهندامى لیژنهى نهوت و سامانه سروشتیهكان له پەرلەمانی عێراق ڕاگهیاند، توركیا سێ مهرجى سهرهكى داناوه بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان.
-
لە شەش مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە ۱۱ هەزار هاوڵاتیی عێراقی کۆچیانکردووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی ناسەقامگیری بارودۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی لە شەش مانگی ئەمساڵدا ١١ هەزار عێراقی کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە.
-
ڕەنگە هەرێمی کوردستان پابەندی ڕێککەوتنە نەوتییەکان نەبێت و پارەیش لە بەغداوە نەیەت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سكرتێری ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان باس لە لێکەوتەکانی دوو هەژماری بانکی دەکات کە لە مادەی 13ی بوودجەی عێراق لەسەر هەرێمی کوردستان دیاری کراوە.
-
مەسروور بارزانی: نابێت هەڵبژاردن بکرێتە قوربانیی ئارەزووی هیچ لایەنێک
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند نابێت چیتر هەڵبژاردن دوابخرێت و بکرێتە قوربانیی خواست و ئارەزووی هیچ هێز و لایەنێک.
-
سەفین دزەیی:
لە بەغدا هەوڵێکی زۆر دەدرێت بۆ لاوازکردنی پێگەی هەرێمی کوردستان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئەورووپایە، ئەو شاندە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی لۆکسەمبۆرگ کۆ بوونەوە و بە گوتەی سەرۆکی شاندەکە، باسی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەورووپا و کێشەکانی هەولێر و بەغدا و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە.
-
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی و کونسوڵی ئێران لە سلێمانی، کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە، سەرکونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی کرد.
-
مەسروور بارزانی: لەگەڵ ئەردۆغان گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا کرد
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆ بووەوە.
-
سزادانی پێنج کەسی دیکە لەسەر کەیسی تیرۆری هاوکار جاف
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای تاوانی هەولێر پێنج کەسی دیکەی لەسەر کەیسی کوشتنی هاوکار جاف سزا دا.
-
ئەندامی سەرکردایەتی پارتی:
خەونی گەورە لەگەڵ تیمی خراپ دەبێتە کابوس
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی پاراستن رایدەگەیەنێت: هەبوونی جیاوازی لە نێوان بەرژەوەندییەکانی دەسەڵاتی سیاسی و کۆمەڵگە، دەبێتە هۆی نەمانی متمانە.
-
پەیمانگای ئەمریکی واشنتۆن:
ناکۆکیەکانی پارتی یەکێتی کوردی ملکەچی بەغداد کرد
بەشی جیهان- پەیمانگای ئەمریکی واشنتۆن لە ڕاپۆرتێکی کورتدا، بەشێک لە گرینگترین دەرئەنجامەکانی ناکۆکیی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی خستۆتە ڕوو و نووسیویەتی کە لە ئەنجامی ناکۆکی نێوان ئەو دوو حیزبە، پێگەی کورد لە ئاستی ناوخۆ و ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا لاواز بووە.
-
سەرۆکی لیژنەی ماددەی ۱۴۰:
سەرجەم گرێبەستە کشتوکاڵییەکان لە کەرکووک بۆ هاووڵاتییانی عەرەب هەڵدەوەشێتەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی لیژنەی ماددەی ۱۴۰ بڕیارێكی لە بەرژەوەندی جووتیارانی کەرکووک بەتایبەتی كورد دەركرد و بڕیاری دا چیتر كار بە بڕیارەكانی رژێمی پێشوو نەكرێت.
-
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
بارودۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ناکەینە قوربانیی داواکارییە نادەستوورییەکان
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: رێگە نادەن بارودۆخی ناوخۆی هەرێم بکرێتە قوربانی داواکاری نادەستوری و نابەرپرسانە.
-
شاندی هەرێم و عێراق و توركیا لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم كۆبوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندی هەرێمی كوردستان و عێراق و توركیا لە بەغدا بۆ گفتوگۆكردن دەربارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستیان بە كۆبوونەوە كرد.
-
سەرکردەیەکی فەتح:
پارتی دەیەوێـت هەموو شتێک لەژێر کۆنترۆڵی خۆی بێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند هەموو فراکسیۆنەکان لە هەرێمی کوردستان بە یاسای بوودجە ڕازین، تەنها پارتی دیموکراتی کوردستان رازی نییە.
-
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێم:
له ههرێمی کوردستان هیچ کهسێک بههۆی جیاوازی سیاسییهوه له زینداندا نییه
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند: له ههرێمی کوردستان هیچ کهسێک بههۆی جیاوازی سیاسییهوه له زینداندا نییه و ئازادی ڕادەربڕین فەراهەم کراوە.