بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ هانس سادنی، باڵیۆزی شانشینی هۆڵندا لە عێراق و شاندێکی ئەو وڵاتە جەختی لە پێویستیی پابەندبوون و جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان هەردوولا کردەوە.
ناوبراو جەختیشی لەوە کردەوە کە ئاسایش و سەقامگیریی عێراق بەندە بە جێبەجێ کردنی دەستوور و ڕێزگرتن لە ڕێکەوتنەکان.
لە بارەی دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستانیشەوە، سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەدا، کە: "ڕێگە نادەین بارودۆخی ناوخۆی هەرێم بکرێتە قوربانی داواکاری نادەستوری و نابەرپرسانە، پێویستە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە زوترین کاتدا ئەنجام بدرێن".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا باڵیۆزی هۆڵندا لە عێراق ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆەکاندا دەربڕی و پشتیوانی هۆڵەنداشی بۆ بەهێزبوون و گەشەسەندانی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی عێراق فیدراڵدا دووپات کردەوە.
Your Comment