تورکیا لەسەر سنووری هەرێم جووڵەیەکی گوماناویی دەست پێ‌کردووە

بەشی تورکیا- ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری PKK باس لە چەند جووڵەیەکی گوماناویی سوپای تورکیا دەکات لەسەر سنوورەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جەمیل بایک هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەرایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری پەکەکە لە لێدوانێکدا بۆ پێگەی "بەغداد ئەلیەوم" ڕایگەیاندوە: "هێزەکانی تورکیا لەناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەستیان بە جووڵەیەکی نائاسایی کردووە".

بایک هەروەک دەڵێت: "هێزە سەربازییەکانی تورکیا لەناو بنکە سەربازییەکانیان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش دەستیان بە جموجۆڵ کردووە، هەروەک فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا دەستیان‌کردووە بە وێنەگرتن ‌و چاودێری‌ کردنی ناوچە سنوورییەکان، کە سەرجەمیان ئاماژەن بۆ بوونی نیازی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی نوێ لەناو خاکی هەرێمی کوردستان".

News Code 221731

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha