مەسروور بارزانی: لەگەڵ ئەردۆغان گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک‌کۆماری تورکیا کۆ بووەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆک‌وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە تویتێکدا نووسیی: "گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە كرد".

لە کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و ئەردۆغاندا، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاش ئامادە بوو.

 سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەروەها ڕایگەیاند: "پیرۆزبایم لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆک کۆماری توركیا کرد

حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی سەردانەکە مەسروور بارزانی بۆ تورکیا ئاماژەی بەوەدا، لە کۆبوونەوەکاندا: "گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت."

لەلایەن خۆیەوە، جوتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەت بۆ برەودانە بە پەیوەندی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، سەردانەکەش دەرفەتێک دەبێت بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر دوایین پێشهاتەکانی عێراق.

News Code 221706

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha