بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەیمانگای ئەمریکی واشنتۆن سەبارەت بە دۆخی ئێستای کورد، ڕاپۆرتێکی بڵاو کردۆتەوە و پرسی ناکۆکیی ناوخۆیی دوو لایەنی سەرەکیی کورد، مامەڵی کورد لەگەڵ بەغدا و دەرئەنجامەکانی ناکۆکی نێوانیان لایەنەکان و نەبوونی تێڕوانینێکی هاوبەشی کورد لە بەغدای لە چەند بڕگەیەکدا شی کردۆتەوە.
- هەرێمی کوردستان لە لاوازترین دۆخیدایە و ئایندەی نادیارە.
- ملکەچ کردنی دەسەڵاتی کوردی تەنها بە لەدەستدانی کەرتی نەوتەوە ناوەستێت.
- دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان نەک تەنها لەچاوی خەڵکدا بەڵکو لەرووی یاسایشەوە شەرعەتیان لەدەست داوە.
- پارتی و یەکێتی لەسەر ئاستی ناوخۆو ئیقلیمی و نێودەوڵەتی متمانەو پێگەیان لەدەست داوە.
- ئاشتی ناوخۆی کوردستان بەندە بەسەرزەنشتی بەردەوامیی پارتی و یەکێتی لەلایەن خۆرئاواوە.
- کوردەکان لەکۆکردنەوەی هێزە بیانیە دژەکاندا لێهاتوون بەڵام بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خۆیان شکستخواردوون.
پەیمانگای واشنتۆن:
- ناکۆکیەکانی ناوخۆی کوردستان رێگەی بۆ گرووپە شیعی و سونیەکان خۆش کرد سەربەخۆیی دارایی هەرێمی کوردستان لاواز بکەن ئەوەش وایکرد هەرێم ملکەچی بەغدادبێت و قۆناغێکی نوێی پەیوەندی لەنێوان هەولێرو بەغداد بێتە ئاراوە.
- لەم ساڵانەی دوایدا ململانێی مێژوویی لەسەر دەسەڵات لەنێوان هەردوو پارتی دەسەڵاتدارەکەی کوردستان قووڵتر بووەوە هەوڵە دیپلۆماسیەکانی خۆرئاواش ئەنجامێکی ئەوتۆی نەبوو.
- هەرکات خۆرئاوا بوەستێت لە ئاڕاستەکردنی یەکێتی و پارتی ناکۆکیەکانی نێوانیان توندتر دەبێتەوە دوای هەموو رێککەوتنێک ئەوەش راستیەکی بەئازار دەسەلمێنێت کە ئاشتی لەناوخۆی کوردستان بەندە بەسەرزەنشتی بەردەوامیی خۆرئاوا لەسەر پارتی و یەکێتی.
- سەیرەکە لەوەدایە کوردەکان لێهاتوون لە کۆکردنەوەی هێزە بیانیە نەیارەکانی یەکتر بەڵام لەمامەڵەکردن لەگەڵ ناکۆکی خۆیان شکستخواردوون.
- ناکۆکیە ناوخۆیەکان ئەتۆنۆمی کوردستانی لەبەریەک هەڵوەشاند ئەو ململانێیانە یەکڕیزی و پێشکەشەکردنی دیدێکی هاوبەشی کوردی لە دانووستان کردن لەگەڵ بەغداد لەباربرد.
- چوارچێوەی هەماهەنگی ئەو دابەشبونەی بەکارهێنا بۆ کۆنتڕۆڵ کردن و هەژموونی زیاتری بەسەر داهاتە ناوخۆیەکانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت لەیاسای بودجە عێراق کە بەم دواییە پەسەندکرا.
- ملکەچ کردنی دەسەڵاتی کوردی تەنها بە لەدەستدانی تەواوی کەرتی نەوتی کوردستانەوە ناوەستێت بگرە هەر دۆلارێک کە هەولێر بەدەستی دەهێنێت لە بەغدادوە لەژێر چاودێریەکی وردی حکوومەتی عێراقدا دەبێت.
- ئەو دەسەڵاتەی ئێستا سەرۆکی حکومەت لەبارەی چۆنیەتی خەرجکردنی پارە هەیەتی ملکەچی حکوومەتی عێراق و دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵیە.
- لە وەڵامی پەراوێزخستنی دارایی لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانەوە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەغداد کاری کرد بۆ ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەستوەردان بکات لەکاتی سەرهەڵدانی هەر ناکۆکیەکی ناوخۆیی لەبارەی داهات.
- شکستی پارتی و یەکێتی بووە هۆی لەباربردنی متمانەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پێگەی لەسەر ئاستی نیشتمانی و هەرێمی و نێودەوڵەتی پارتە کوردیەکان شکستیان هێناوە لە پیادەکردنی سیاسەتێکی هاوسەنگ.
- دیارترین ستراتیجیەت کە پیادەیان کردووە خۆی لە کاردانەوەی زیاد لەپێویستدا بینیوەتەوە کە بووەتە هۆی وێرانکردنی خۆیان لەئاکامی ئەوەش هەرێمی کوردستان لەهەموو کاتێک لاوازترە و ئایندەی بە نادیاری ماوەتەوە.
- دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان شەرعیەتیان لەدەستداوە نەک تەنها لەچاوی خەڵکدا بەڵکوو لەرووی یاسایشەوە بەتایبەت دوای ئەوەی دادگای باڵای عێراق بڕیاری دا کە درێژکردنەوەی ویلایەتی پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستان نادەستووریە.
Your Comment