بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی زوبێدی سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح بۆ ئاژانسی مەعلوومە دەڵێت: بەرژەوەندی پارتی لەگەڵ ناوەند و رەزامەندبوونە بە یاسای بوودجە، چوونکە هەرێم بەشێکە لە ناوەند و ئەوە چارەسەرە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، یاسای بوودجە ڕەوانەی سەرۆکایەتی کۆمار کراوە بۆ پەسەندکردنی، ئەوەش شتێکی پرۆتۆکۆلییە، یاساکەش لەلایەن زۆرینەی پەرلەمانەوە پەسەند کراوە.
ئەو لێدوانە لەکاتێکدایە مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوای لە بەغدا کرد رێز لە دەستوور و رێککەوتنەکان بگرێت، چوونکە کوردستان سازش لەسەر مافەکانی ناکات.
Your Comment