کوردپرێس: بەپێی نووسراوێکی كە واژووی هادی عامری، سەرۆکی لیژنەی ماددەی ۱۴۰ی لەسەرە و ئاراستەی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق کراوە و تێیدا داوا دەكات: کار بە بڕیاری ژمارە ۲۹ی ساڵی ۲۰۱۲ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بکەن تایبەت بە هەڵوەشاندەوەی سەرجەم بڕیارەکانی لیژنەی کاروباری باکوور سەبارەت بەدەستبەسەرداگرتنی زەوی جووتیاران.
جەخت لەوەش دەكاتەوە: سەرجەم گرێبەستە کشتوکاڵییەکان لە فەرمانگەی کشتوکاڵی کەرکووک هەڵبوەشێتەوە و کاری پێنەکرێت و گەڕانەوەی سەرجەم ئەو زەوییانە بۆ پێش بریاری لیژنەی کاروباری باکوور.
شایانی باسە نزیکەی سێ هەفتەیە، جووتیارانی کورد و تورکمان لە سنووری تۆپزاوە، دژی داگیرکردنی زەوییەکانیان مانگرتنیان راگەیاندووە کە لەسەردەمی رژێمی بەعسدا بە بڕیاری لیژنەی کاروباری باکوور و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بەناو شۆڕشی حزبی بەعس زیاتر لە ۱۳۵ هەزار دۆنم زەوی جووتیارانی کورد و تورکمان لە سنووری کەرکووک دراوە بە عەرەبی هاوردە یان لەسەر وەزارەتی بەرگری عێراق تاپۆ كراوە.
Your Comment