بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەدوای کۆبوونەوە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە تویتێکدا نووسیی: "گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە كرد".
لە کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی و ئەردۆغاندا، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیاش ئامادە بوو.
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هەروەها ڕایگەیاند: "پیرۆزبایم لە دووبارە هەڵبژاردنەوەی سەرۆک کۆماری توركیا کرد
حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی سەردانەکە مەسروور بارزانی بۆ تورکیا ئاماژەی بەوەدا، لە کۆبوونەوەکاندا: "گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت."
لەلایەن خۆیەوە، جوتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لەبارەی سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی سەرۆکی حکوومەت بۆ برەودانە بە پەیوەندی بەهێزی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، سەردانەکەش دەرفەتێک دەبێت بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر دوایین پێشهاتەکانی عێراق.
Your Comment