بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاوە عەبدولقادر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: "لەسەر دوو سکاڵای نەوەی نوێ دادگای فیدڕاڵی عێراق ڕۆژی دانیشتنی دیاریکرد بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکانی هەرێم".
ناوبراو راشیگەیاندووە: "زیاتر لە نۆ ساڵە لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەنجام نەدراوە، لە ساڵی ۲۰۱۹ەوە پارتی و یەکێتی و هاوپەیمانەکانیان تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیان بە نایاسای درێژکردەوە تا هەڵبژاردن، بەبێ ئەوەی هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنەکە دیاری بکەن بەمەش زیاتر لە پێنج ساڵە تەمەنی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەسەر چووە".
کاوە عەبدولقادر دەشڵێت: "جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە دادگای باڵای فیدڕاڵی دو سکاڵای لەسەر سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمان تۆمار کردوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکات هاوشێوەی پەرلەمانی کوردستان، بڕیاریشە رۆژی ۶ی (ئاب/۸)ی ۲۰۲۳ یەکەم دانیشتنی دادگا لەو بارەیەوە بەڕێوەبچێت".
ئاماژەی بەوەش کردوە، پارتی و یەکێتی نە هەڵبژاردنی پەرلەمان ئەنجام دەدەن و نە پارێزگاکان بەمەش هیچ دامودەزگایەک لە هەرێم شەرعیەتی نەماوە، بۆیە ئەم دۆخە وا ناچێتە سەر بۆیان ئەگەر بەو شێوەیەش بەردەوام بن دڵنیابن شتێک نامێنێت بەناوی حوکمڕانی کوردی و زەرەرمەندی یەکەمیش پاتی و یەکێتی خۆیان دەبن نەک ئێمە و هاوڵاتیانی کوردستان".
Your Comment