بەرزبوونەوەی ئاستی غازی شل لەناو كێڵگەی كۆرمۆڕ مەترسیی لەسەر كێڵگەكە دروست كردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێم ده‌ڵێت ئاستی غازی شل لەناو كێڵگەی كۆرمۆڕ بەرزبۆته‌وه ‌و مەترسی لەسەر كێڵگەكە دروست‌كردووە.

له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێم نووسیویه‌تى: "ئاگاداری هاوبەشانی كارەبا دەكەینەوە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لە پرۆسەی گواستنەوەی شلەی غاز لەلایەن كۆمپانیای گواستنەوەوە بۆ ناو کۆگاکانی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان، ئاستی غازی شل لەناو كێڵگەی كۆرمۆڕ بەرزبۆتەوە و مەترسی لەسەر كێڵگەكە دروست كردووە".

ئه‌وه‌ش هاتووه‌: "بەناچاری بەرهەمهێنانی غاز بەبڕی ۲۵۰ ملیۆن مەتر سێجا كەم كراوەتەوە، بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی كارەبا ۱۸۰۰ مێگاوات كەم بۆتەوە، لەئێستاشدا هەموو لایەنە پەیوەندارەكان لە هەوڵی چارەسەركردنی گرفتەكەدان".

News Code 221734

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha