بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولسەلام بەرواری ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی بۆ گفتووگۆ کردن لەسەر یاسای هەڵبژاردن، بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، "ڕەنگە هەڵبژاردن پێش وەرزی بەهاری ساڵی داهاتووش نەکرێت. دواتر بە یاسا کۆنەکە، واتە یاسای ژمارە ۱ ی ساڵی ۱۹۹۲ی هەموارکراو، هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت. گەر دادگای فیدراڵیش لەسەر سکاڵای یەکێتی ئەم یاسایەی بە نادەستوری ناساند، کەس نازانێت چی ڕوو دەدات و ڕەنگە بەپێی یاسای عێراق لێرەش هەڵبژاردن بکرێت."
بەڵام شێروان زرار، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، دەڵێت زیاتر دواکەوتنی پرۆسەکە ئاڵۆزی دەخاتە بەردەم هەرێمی کوردستان چوونکە وادەی یاسایی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق لە بەسەرچوون نزیک بۆتەوە و ڕەنگە نەتوانێت هەڵبژاردنەکە بەڕێوە ببات.
زرار بە دەنگی ئەمەریکای ڕاشیگەیاند: "گەر لە کاتێکی نزیکدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەکرێت گرفت بۆ کۆمیسیۆنی عێراقیش دروست دەبێت، چوونکە ئەنجومەنی کۆمیسیارانی عێراق لە ڕۆژی ۷/۱/۲۰۲۴ ماوەی یاساییان تەواو دەبێت، بۆیە ئێمە چاوەڕوانی سەرۆکایەتی هەرێمین مەسەلەکە یەکلایی بکاتەوە."
Your Comment