بەغداد ۴۰۰ ملیار دینارە دیکە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت بڕیارە لەم هەفتەدا بەغداد۴۰۰ ملیار دینارە دیکە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هونەر جەمال وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم، لەلێدوانێکی تایبەتدا بە خەندان-ی راگەیاندووە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر ناردنی ۴۰۰ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی دابەش کردنی مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران .

ناوبراو وتیشی: "بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە ئەو ۴۰۰ ملیار دینارە بگاتە هەرێمی کوردستان، لەرۆژی شەممەوە ئامادەکاریەکان دەستیانپێکردووە بۆئەوەی لەماوەی ئەو چەند رۆژەی دەمێنێت بەرلە جەژنی قوربان، مووچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکان دابەش بکەین".

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێم، رۆژی ۱۸ی ئەم مانگە دابەش کردنی مووچەی مانگی (ئایار/۵)ی دەستپێکرد و تا ئێستاش مووچەی ئەو مانگەی هەریەک لە وەزارەتەکانی تەندروستی و پێشمەرگە و ناوخۆ دابەش کراوە.

News Code 221727

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha