لاهوور شێخ جەنگی "لیستی گەل"ی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ڕاگەیاند

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهوور شێخ جەنگی "لیستی گەل" بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان رادەیەگەیەنێت و پرۆژەک بۆ یەک لیستی لایەنە کوردیەکان دەداتە حزبەکانی کوردستان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، درەو میدیا لە ڕاپۆرتێکیدا بڵاوی کردەوە: لاهوور شێخ جەنگی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە بڕیارە ۱۸ی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۳ بەڕێوە بچێت، پرۆژەیەکی داوەتە حزبە کوردستانیەکان، بۆ یەک لیستی و یەک دەنگیی کورد لە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا پرۆژەکە دراوەتەوە بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی دادگەری، یەکگرتووی ئیسلامی و بڕیارە ئەو پرۆژەیە بدرێتە حزبەکانی دیکەش لەناویاندا پارتی و یەکێتی.

لەمبارەوە سەرچاوەیەک لە کۆمەڵی دادگەری بە درەوی راگەیاند: پرۆژەکەی لاهور شێخ جەنگی گەیشتووەتە دەستمان کە تایبەتە بە یەک لیستی و یەکگرتوویی لایەنە کوردیەکان لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

لاهور شێخ جەنگی چاوەڕێی وەڵامی لایەنە سیاسیەکان دەکات بۆ بەدەمەچوونی پرۆژەکەی کە پێی وایە دۆخی کورد لە ئێستادا لەناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم خراپەو پێویستی بەیەک دەنگی و یەک لیستی لایەنەکان هەیە، ئەگەر لایەنەکان بەدەم پرۆژەکەیەوە نەهاتن ئەوا لاهور شێخ جەنگی بەناوی "لیستی گەل"ەوە بەشدار دەبێت لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە کەرکوک و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم.

شادمان مەلا حەسەن سەرکردەی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی، زانیارییەکانی سەبارەت بە پرۆژەکەی لاهور شێخ جەنگی پشت راست کردەوە.

بڕیارە لە ۱۸ی کانونی یەکەمی ۲۰۲۳ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق جگە لە سێ پارێزگاکەی هەرێم بەڕێوە بچێت، کورد لە پارێزگاکانی کەرکوک، نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە لیستی دەبێت بەڵام تا ئێستا لایەنە کوردییەکان هیچ پلان و پرۆژەیەکی راگەیەندراویان بۆ چۆنیەتی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەکان و شێوازی بەشداری لایەنە کوردییەکان نەبووە.

لەو پارێزگایانەی کە دەکەونە ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کێ بەرکێ لەسەر ۷۱ کورسی ئەنجومەنی پارێزگایە لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکان لە کورد، عەرەب، تورکمان سەرەڕای پێکهاتەکان.

     بۆ پارێزگای کەرکوک: ۱۵ کورسی دانراوە

    بۆ پارێزگای نەینەوا: ۲۶ کورسی دانراوە

    بۆ پارێزگای سەڵاحەدین: ۱۵ کورسی دانراوە

   • بۆ پارێزگای دیالە: ۱۵ کورسی دانراوە

News Code 221737

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha