بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیهاد بارزانی لەمیانی لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان، رایگەیاند: "پێویستییەکی زۆرمان بە چەکی قورس هەیە و داوا لە هاوپەیمانان دەکەین زیاتر هاوکاری پێشمەرگە بکات و هەرچی چەکی قورس بە ئێمە بدرێت ئێمە بەهێزتر دەبین".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد: "چەکی سوکمان وەرگرتووە، بەڵام چەکی قورس هێشتا نەگەیشتووە، پێمان وتراوە لە مانگی ئابی ئەمساڵدا دەگاتە دەستمان، ژمارەی ئەو چەکە قورسانە دیار نییە کە بە دەستمان دەگەن، بەڵام ئەوەی گرنگە هاوکاریی و پاڵپشتییەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامە".
سیهاد بارزانی باسی لەوەش کرد: لەسەر فەرمانی سەرۆکی پارتی دیموکرات و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هێزی پشتیوانی یەک بە تەواوی چەک و کەلوپەلی سەربازییەوە لە هێزی ۸۰وە گواستراوەتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە و زیاتر لە دوو ساڵە ئەو پرۆسەیە جێبەجێ کراوە".
Your Comment