سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی و کونسوڵی ئێران لە سلێمانی، کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە، سەرکونسوڵی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی کرد.

کوردپرێس:

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، بافڵ جەلال تاڵەبانی؛ سەرۆکی یەکێتی و سەرکونسوڵی نوێی ئێران لە سلێمانی جەخت لە ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ فراوان‌کردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان دەکەنەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، "‏لەدیدارەکەدا گەشەپێدانی پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی هەماهەنگییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران بەتایبەت لەڕووی ئابوورییەوە گفتوگۆی لەبارەوە کرا و هەردوولا رەخساندنی دەرفەتی زیاتریان بۆ فراوان‌کردنی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان دووپات کردەوە."

وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە مەحمووديان کرد و هیوای خواست هاوکار و یارمەتیدەر بێت لە گەشەکردن و بەهێزترکردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێم و لەو روەشەوە هەموو پشتیوانییەکی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی دەربڕی".

News Code 221708

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha