بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەڕۆژی جیهانی پەنابەراندا دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماری کۆچی هاوڵاتیانی عێراقی لەشەش مانگی ئەمساڵدا ڕاگەیاند کەبەم شێوەیە بوو:
لەشەش مانگی سەرەتا ئەمساڵدا ١١ هەزارو ٥٠٠ هاوڵاتی عێراقی کۆچیان کردووە، لەو ژمارەیەش حەوت قوربانی هەبوون کە پێنجیان گیان لەدەستدان و دووانیشیان بێ سەرو شوێن بووە.
هەروەها لەساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠٢٣ ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لەعێراقەوە کۆچیان کردووە٧٥٢ هەزارو ٣٢٣ کۆچبەر بوون و ٥٥٥ قوربانیش هەبوون کە ٢٣٦ بێ سەروشوێن و ٣١٩ حاڵەتیان مردن بووە.
هەر بەپێی ئامارەکەی دەزگای لوتکە عێراق لە پلەی ١٢یەمینی ڕیزبەندی ئەو وڵاتانەدایە کەکۆچی تێدا دەکرێت و لەماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوودا ١٣ گیان لەدەستدان لەناو کۆچبەرانی عێراقیدا هەبووە. کۆی گشتی ئەو ئاوارانەش کە لە هەرێمی کوردستاندان ٩٢٨ هەزارو ٦٤٩ کەسن.
Your Comment