بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌باح سوبحى ئاماژەی بە مەرجەكان كردوە و دەڵێت: یەكەم لێخۆشبوو‌ن له‌و قه‌ره‌بووه‌ى كه دادگاى پاریس بەسەر تورکیای سەپاندووە. دووه‌م مه‌رج بریتیه له‌وه‌ى شایسته‌ى دارایی كۆمپانیا توركیه‌كان پارێزراو بێت. هەروەها مەرجی سێیەم ئەوەیە ده‌بێت توركیا وه‌ك لایه‌نى سێیه‌م له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌شدارى هه‌بێت و رۆڵى پێبدرێت.
ئەوەش لەكاتێكدایە كە شاندێکی حکوومەتى عێراق و تورکیا لە بەغدا لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری عێراق و هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەستپێکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێی بەندەری جەیهانەوە.
پێشتریش عەلی شكور، ئەندامی لیژنەی نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەی سەباحی عێراقی ڕایگەیاندووە، لیژنەكەیان پێشنیاریان بۆ وەزیری نەوتی عێراق كردووە، نەوتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆ و لە ڕێگەی بەسرەوە هەناردە بكات، هەروەها پێشنیارێكی دیكەیان كردووە، ئەویش پاراستنی هێڵی هەناردەكردنی نەوتی عێراق و هەناردەكردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەری بانیاسەوە لە سوریایە.
Your Comment