کۆتایی هێنان بە ئۆپراسیۆنەکەمان لە هەرێمی کوردستان زۆر نزیکە

بەشی تورکیا- سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایدەگەیەنێت کۆتاییهێنان بە ئۆپراسیۆنی (چنگ – قفڵ) لە هەرێمی کوردستان زۆر نزیکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، لە میانی پێشکەش کردنی وتارێکدا لە ئاهەنگی دەرچوونی خولێکی سەربازی رایگەیاند: "لە ئایندەیەکی نزیکدا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی (چنگ - قفڵ)، قفڵ لە بۆشاییەکان دەدەین و کۆنترۆڵی دەکەین".

ناوبراو وتیشی: "خاڵە ونبووەکانی پشتێنی ئەمنی بە درێژایی سنووری باشووری خۆمان لەگەڵ سووریاش تەواو دەکەین".

ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: "چیتر رێکخراوی جوداخواز لە ناو سنوورەکانی وڵاتەکەماندا ناتوانێت چالاکی ئەنجام بدات، لە عێراق و سووریاش رێکخراوە یاخییەکان رێگەی دەرچوونییان لێگیراوە".

لە لایەکی ترەوە یەشار گولەر، وەزیری بەرگریی توركیا ئاشكرای دەكات، ئۆپراسیۆنی چنگی قفڵ كە لە باكووری عێراق دژی چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئەنجام دەدرێت، مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو كۆتایدێت، پێش هاتنی زستان.

News Code 223790

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha