بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەوی رابردوو هێزێکی سەر بە پاسەوانی سنووری عێراق گەیشتە شیلادزێ و بڕیارە لەوێ جێگیر بکرێت.
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێت، سێ لە سەربازە بریندارەکانی کە لە شەڕ و پێکدادانەکانی دوێنێ لەگەڵ پەکەکە بریندارببوون، گیانیان لەدەست داوە. بەمەش ژمارەی سەربازە کوژراوەکان بۆ ۹ سەرباز بەرز بووەوە.
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی ۵۸۲ چەکداری پەکەکە و ۹۴ سەربازی سوپای وڵاتەکەی راگەیاندووە؛ لە بەرامبەردا هەپەگە کوژرانی ۲ هەزار و ۹۳۵ سەربازی تورکیا و ۳۴۴ چەکداری خۆی راگەیاندووە، ئەوەش دوای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ناسراو بە چنگ – قوفڵ لەلایەن تورکیاوە.
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا کوژرانی دوو سەربازی سوپاکەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.