سەرۆک کۆماری تورکیا
-
ئەردۆغان:
مێژووی هەزاران ساڵەی ئێمە پڕییەتی لە دادپەروەری و لێبوردەیی
سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت "مێژووی هەزاران ساڵەی ئێمە پڕییەتی لە دادپەروەری و لێبوردەیی. بە بێ گرنگیدان بە دین، ڕیشە و ناسنامە، دەستی یارمەتیمان بۆ هەموو ستەملێکراوێک درێژ کردووە".
-
ئەردۆغان لە کۆبوونەوەی پەرلەمانیی ناتۆ:
پاراستنی ئاسایشی ئەورووپا بەبێ بەشداریی تورکیا مەحاڵە
سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە جیهان لە لێواری وەرچەرخانێکی جیۆپۆلەتیکیدایە و داوای بەهێزکردنی ناتۆ، لادانی سنووردارکردنەکانی سەر هاوکارییە بەرگرییەکان لەگەڵ تورکیا و بەشداریی تەواوی ئەنقەرەی لە دەستپێشخەرییە ئەمنییەکانی ئەورووپادا کرد.
-
ئەردۆغان: هیچ کەسێک لە تورکیادا هاووڵاتیی پلە دوو نییە
سەرۆککۆماری تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئامادەییی حکوومەت و هاوپەیمانیی کۆمار بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پرسە نیشتمانییەکانی وڵاتەکەی، پرۆسەی "تورکیای بێ تیرۆر"ی بە پڕۆژەیەکی سەر بە سەرجەم هاووڵاتیان دانا و جەختی کردەوە کە هیچ هاووڵاتییەک لەم وڵاتەدا بە "میوان"، "بێگانە" یان "هاووڵاتیی پلە دوو" ئەژمار ناکرێت.
-
ئەردۆغان: ئێران و ناوچەکە لە لێوارەی داڕمان ڕزگاریان بوو
ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە گوتارێکدا ئاماژەی بە قەیرانەکەی ئەم دواییەی ئێران کرد و ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە پشتبەستن بە سیاسەتێکی عاقڵانە و خۆڕاگرانە، توانیویەتی تورکیا لە "ئەڵقەی ئاگر" دوور بخاتەوە و لە دژی هەوڵەکانی ئیسرائیل بۆ هەڵگیرساندنی قەیرانی نوێ لە ناوچەکەدا بوەستێتەوە.
-
ئەردۆغان و زەیدی دۆسیەی نەوت، ئاو و غازیان تاوتوێ کرد
لە ههنگاوێکی نوێدا بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە، عهلی فالح زهیدی، سهرۆک وهزیرانی عێراق و رهجهب تهیب ئهردۆغان، سهرۆک کۆماری تورکیا، لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە چەند پرسێکی هەستیاری نێوانیانیان تاوتوێ کرد کە گرنگترینیان پرسی وزە، ئاو و ئاڵوگۆڕی بازرگانی بوون.
-
گفتوگۆی نێوان پزیشکیان و ئەردۆغان؛ ئەنقەرە پێشوازی لە لێکتێگەیشتنی ئێران و ئەمریکا دەکات
سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان، وێڕای پێشوازیکردن لە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و ئەمریکا، پشتگیریی ئەنقەرەی بۆ بەئاکامگەیاندنی ئەم پرۆسەیە دەربڕی.
-
ئەردۆغان:
ڕێگە نادەین سەرەوەری و بەرژەوەندییەکانی تورکیا بخرێنە مەترسییەوە
سەرۆک کۆماری تورکیا لە گوتارێکدا جەختی لەوە کردەوە کە ئانکارا بەدوای پەرەپێدانی گرژییەکان لە ناوچەکەدا نییە، و ڕایگەیاند؛ وڵاتەکەی هاوکات لەگەڵ ڕێزگرتن لە سەروەری و مافە ڕەواکانی وڵاتانی دیکە، بە بڕیاردەرییەوە وەڵامی هەر جۆرە هەڕەشەیەک بەرامبەر بە ئاسایش، سەروەری و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی خۆی دەداتەوە.
-
ئەردۆغان:
لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران پێشهاتێکی گرنگە بۆ ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە
سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، پێشوازی لە لێکتێگەیشتنی نێوان ئەمریکا و ئێران دەکەن و بە پێشهاتێکی گرنگی دەبینن بۆ سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەیاندا.
-
ئەردۆغان:
پاش کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی جەنگی ئێران، هەڵاوسانیش کۆنترۆڵ دەکرێت
سەرکۆماری تورکیا وێرای ئاماژەدان بە قەیرانەکانی ناوچەیی و جیهانی گوتی، پەنا بە خوا دەچینە قۆناغێک باس لە دەرفەتەکان دەکەین نەک قەیرانەکان.
-
میدل ئیست ئای: ترەمپ سەردانی ئەنقەرە دەکات
دوای چەندین مانگ لە لێدوانە مشتومڕاوییەکانی ترەمپ سەبارەت بە ناتۆ، لە ئێستادا سەرچاوە ئاگادارەکان زانیاری لەسەر بەرنامەیەکی ئەگەریی سەرۆکی ئەمریکا دەدەن بۆ سەردانیکردنی ئەنقەرە و بەشداریکردن لە لووتکەی سەرکردەکانی ئەم هاوپەیمانێتییەدا.
-
ئەردۆغان: پاشەکشە لە پرۆسەی چارەسەری ناکەین و نەیارانی دڵخۆش نابن
سەرۆک کۆماری تورکیا، پێداگریی وڵاتەکەی لەسەر بەردەوامبوونی پرۆسەی چارەسەری دووپات کردەوە و ڕایگەیاند کە ڕێگە نادەن دژبەرانی ئەم پرۆسەیە بە ئامانجەکانیان بگەن.
-
لە سەردانەکەی مەسروور بارزانی بۆ تورکیا؛
پرسی ئاشتی، پێکهێنانی حکوومەتی عێراق و پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان تاوتوێ کرا
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا بۆ تورکیا، لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆ بوویەوە کە تێیاندا پرسە ستراتیژییەکانی ناوچەکە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان خرانە بەر باس.
-
ئەردۆغان:
پرۆسەی چارەسەری پێویستی بە مامەڵەیەکی هەستیارتر هەیە
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، لەبارەی پرۆسەی چارەسەریەوە چاوەڕوانین هەمووان بە هەستکردن بە بەرپرسیارییەتییەوە مامەڵە بکەن.
-
بارزانی و ئەردۆغان جەخت لە هاریکاریی نێوان تورکیا و عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەنەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا، جەختیان لەسەر پێویستیی بەهێزکردنی هەماهەنگییە هەمەلایەنەکانی نێوان تورکیا، عێراق و هەرێمی کوردستان کردەوە.
-
ئەردۆغان و پزیشکیان پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجام دا
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعوود پزیشکیان دوایین هەوڵەکانی دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێرانیان تاوتوێ کرد.
-
هەوڵەکانی دروست کردنی دیوار لە نێوان تورک، کورد، عەرەب و فارسەکان، تێکدەدەین
سەرۆکی تورکیا دەڵێت: "بە قۆناغی تورکیای بێ تیرۆر و ناوچەی بێ تیرۆر، ئەو یارییانە تێک دەدەین کە هەوڵی دروستکردنی دیوار لە نێوان تورک، کورد، عەرەب و فارسەکان دەدەن".
-
پەرلەمانتارانی عێراق داوای هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکەن
زیاتر لە ۲۲۰ ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، داوایەکی فەرمییان ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد بۆ ئەوەی دانیشتنی رۆژی دووشەممەی داهاتوو، ۳۰ـی ئاداری ۲۰۲۶، تەرخان بکرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار.
-
ئەردۆغان نیگهرانیی خۆی له هێرشهکانی سهر ئێران ڕاگەیاند
سهرۆک کۆماری تورکیا نیگهرانی خۆی له هێرشهکانی ئیسرائیل و ئهمریکا بۆسهر ئێران دهردهبڕێت و راشیدهگهیهنێت، ئهو هێرشانه پێشێلکردنی ئاشکرای سهروهری ئێرانن.
-
ئەردۆغان:
بەوردی هەنگاوەکانی تێکەڵ بوونی هەسەدە لەناو سوپای سووریا چاودێری دەکەین
سەرکۆماری تورکیا ڕایگەیاند سات بە سات چاودێری هەنگاوەکانی پەیوەست بە تێکەڵبوونی تەواو هێزە کوردییەکان دەکەین لەناو وەزارەتی بەرگریی سووریا.
-
ئەردۆغان داوا لە هەسەدە و شەرع دەکات بگەڕێنەوە بۆ ڕێکەوتنی ١٠ی ئازار
سەرۆک کۆماری تورکیا داوا لە هەسەدە و شەرع دەکات بگەڕێنەوە بۆ رێکەوتنی ١٠ی ئازار و دەڵێت: "ئهگهری دروستبوونی شهڕێکی گهورهی نێوان کورد و عهرهب له سووریادا ههیه".
-
سەرۆک کۆماری تورکیا: تورک، عەرەب، کورد و تورکمان، هەموومان یەکین
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، کەسانیک هەوڵدەدەن لەڕێی جیاوازیی نەژاد، مەزهەب و بیروباوەڕەوە گەلانی ناوچەکە دابەش بکەن و بە پێویستی زانی بەرامبەر تەڵەی لەوجۆرە وریا بن.
-
ئەردۆغان:
دەسەڵاتی دادوەری لەبارەی دەمیرتاش چی بڵێت، پابەندی دەبین
سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی بڕیارە نوێیەکەی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا سەبارەت بە ئازادکردنی سەلاحەدین دەمیرتاش، کە ۹ ساڵە لە ئەدیرنە زیندانیکراوە رایگەیاند، "دەسەڵاتی دادوەری چی بڵێت، پابەندی دەبین".
-
ڕاگەیێندراوی شاندی ئیمرالی دوای كۆبوونهوهیان لهگهڵ ئهردۆغان
شاندی ئیمرالی دەڵێت له كۆبوونهوهكهیاندا لهگهڵ سهرۆک كۆماری توركیا، گهیشتنه بیرۆكهیهكی هاوبهش بۆ پرۆسهی ئاشتی.
-
ئەردۆغان لەگەڵ شاندی دەم پارتی کۆ دەبێتەوە
سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند ئەم هەفتەیە پێشوازی لە شاندی دەم پارتی دەکەین و گفتوگۆ لە بارەی ئەو بابەتە دەکەین کە لە خۆپیشاندانی گەنجان لە ئامەد بە پۆلیس وترابوو دوژمن.
-
هاوکاریی سەربازیی تورکیا و سووریا لەدژی ئیدارەی خۆسەری کوردی
تورکیا دەیەوێت شەرع سنوورێک بۆ داواکارییەکانی کورد لەبارەی ئۆتۆنۆمیەوە دبنێت و دەشیەوێت ڕێککەوتن لەگەڵ سووریادا بکات بۆ هاتنەوە بە قووڵای ۳۰ کلیۆمەتر.
-
لەسەر داواى نێچیرڤان بارزانى گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى هەڵگیرا
لەسەر داواى نێچیرڤان بارزانى سهرۆکی ههرێمی کوردستان و بە فەرمانی ڕهجهب تهییب ئهردۆغان سەرۆکی تورکیا، گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەى سلێمانى هەڵگیرا و بەمزوانە تورکیا ئاسمانی خۆی بۆ گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی دهکاتهوه.
-
لەسەر فەرمانی ئەردۆغان، تورکیا داراییەکانی ۳۸ کەس و دامەزراوەی ئێرانیی بلۆک کرد
حکوومەتی تورکیا داراییەکانی ۳۸ کەسایەتی و دامەزراوەی پەیوەندیدار بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئێرانی بلۆک کرد.
-
ئەردۆغان:
ئیسرائیل تەنیا لەڕێی چەکەوە خەڵک ناکوژێ، بەڵکوو چەکی برسیکردنیش بەکاردەهێنێت
لە ۸۰یەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رۆژی سێشەممە ۲۳-۹-۲۰۲۵ گوتارێکی پێشکێشکرد و رایگەیاند کە ئیسرائیل هەڕەشە لە تەواوی وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات.
-
ئەردۆغان:
تێکەڵبوونی هەسەدە لەگەڵ حکوومەت سووریا هەنگاوێکی گرنگە بۆ یەکپارچەیی خاکی ئەو وڵاتە
سەرۆککۆماری تورکیا، تێکەڵبوونی هێزەکانی سووریای دیموکرات بە سوپای سووریا بە "هەنگاوێکی گرنگ" ناو دەبات و دەشڵێت، هەرگیز سووریا بەتەنیا بەجێناهێڵن.
-
ئەردۆغان ستایشی ڕۆڵی عێراق دەکات بۆ پشتگیری کردنی ڕێککەوتنی ئاشتیی نێوان تورکیا و پەکەکە
نووسینگەی سوودانی رایگەیاند، ئەردۆغان ستایشی ڕۆڵی عێراقی کردووە لە پشتگیریکردنی رێککەوتنی ئاشتیی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان.