لەگەڵ تێپەڕبوونی ١٨ مانگ بەسەر پێکهێنانی حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا و ڕێککەوتنی دیمەشق لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، هەزاران ئاوارەی کورد بەهۆی ناسەقامگیریی ئەمنی، ئامادەیی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، بوونی مینی چێندراو و دەستبەسەرداگرتنی ماڵەکانیان، هێشتا لە گەڕانەوە بۆ سەرێکانی و گرێ سپی بێبەشن.
سەرۆکی سووریا هۆشداری دەداتە هەسەدە کە ئەگەر ئەمساڵ تێکەڵ بە سوپای سووریا نەبن لەلایەن تورکیاوە هێرشیان دەکرێتەسەر.
ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ئاشکرای کردووە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە مانگی تەمووزدا بەراوەرد بە مانگی ڕابردوو ۹۷ لەسەد دابەزیوە.