دژەتیرۆری عێراق دەڵێت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئاسایشی هەرێمی کوردستان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان کردووە، کە بەهۆیەوە ۱۱ "تیرۆریست" دەستگیرکراون و چەندین تونێل و ئەشکەوت لە ناوچە جیاوازەکاندا تەقێندراونەتەوە.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەڵێت، ڕێککەوتنی هەسەدە و حکوومەتی سووریا هەنگاوێکە بۆ راگرتنی هەموو ئەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی لەسەر خاکی سووریا ڕوودەدەن.