تورکیا ئەو ڕێککەوتنە دەقۆزێتەوە کە لەگەڵ ڕژێمی پێشوودا کردوویەتی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بوونی تورکیا لە عێراقدا داگیرکاری نییە، بەڵکوو سەرپێچی و پێشێل کردنی سەروەریی عێراقە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شەریف سلێمان، بە سوومەریە نیووزی ڕاگەیاندووە: "بوونی تورکیا داگیرکاری نییە، بەڵکوو پێشێل کردنی  سەروەریی عێراق و پیرۆزیی خاکەکەیەتی و دەرئەنجامی ئەمڕۆ نییە،  بەڵکوو ساڵانێکی زۆرە بەردەوامە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی تورکیا ئەو ڕێککەوتنە دەقۆزێتەوە کە لەگەڵ ڕژێمی پێشوودا کردوویەتی".

ناوبراو دەشڵێت: "هێزەکانی تورکیا لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەندێک بنکەیان لە ناوچەکانی سەر بە مووسڵ و نزیک هەرێمی کوردستان دامەزراندووە"، ئاماژەشی بەوەدا، ئەو پێشێلکارییانە ئیدانە دەکرێن، هەروەها هەرێم هەزاران یاداشتیان لەو بارەوە پێشکەشی لایەنی نێودەوڵەتی کردووە لەوانە  نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگا پەیوەندیدارەکانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و ئێمە هێشتا بەردەوامین لەو کارە.

داواشی لە حکوومەت کرد: "بەرپرسیارێتی خۆی بگرێتە ئەستۆ کە یەکەمیان پاراستنی سەروەری دەوڵەتی عێراقە و هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لە عێراق، هەنگاوەکانی حکوومەتی فیدراڵی لەم بوارەدا لەو ئاستەدا نییە لە خوار ئاستی ڕووداوەکەوە."

بەجەخت کردنەوە لەسەر: "پێویستی هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرگرتنی هەڵوێستێک کە پەیوەندییەکی باشی دراوسێیەتی لەگەڵ هەموو دراوسێکانمان بپارێزێت"، ئاماژەی بە "گرنگی پێداچوونەوە بەو ڕێککەوتنانەی پێشوو کرد کە لەگەڵ حکوومەتەکانی پێشوو ئەنجام دراون و وایان لێبکەن هەست بە پابەندبوون بکەن بە پرەنسیپی دراوسێیەتی باش و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان".

News Code 223806

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha