تورکیا شارباژێڕ و چۆمانی بۆردوومان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سوپای تورکیا بۆردوومانی سنووری ناحیەی قەسرێ لە قەزای چۆمان و گوندی گەڵاڵەی لە قەزای ماوەت کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کامەران عوسمان لە ڕێکخراوی CPT دەڵێت: لە کاتژمێر ١٠:٥٧ خولەکی شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردوومانی شاخی کۆخەیان کرد لە نزیک چیای شێخ ناسڕ لە ناحیەی قەسرێ لە سنووری قەزای چۆمان.

کامەران عوسمان دەشڵێت، بۆردوومانەکەی سنووری قەسرێ، زۆر نزیک بووە لە ناحیەی قەسرێ، بەشێوەیەک کە تەواوی دانیشتووانی ناحیەکە هەستیان بە بۆردوومانەکە کردووە. لەماوەی یەک مانگدا، ئەمە دووەمین جارە کە دەووروبەری چیای شێخ ناسڕ بۆردوومان دەکرێت.

کامەران عوسمان ڕوونی کردەوە، هەر لە هەمانکاتدا، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆردوومانی گوندی گەڵاڵەیان کرد لە سنووری قەزای ماوەت.

هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبوونەتە قوربانی بۆردوومانەکانی ئەمشەو.

News Code 223850

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha